ئەمرۆ كەسوكاری كچە تەمەن حەوت ساڵانەكەی بەغدا هەڵدەكوتنە سەر ماڵی ئەو تۆمەتبارەی دەستدرێژی سێكسی كردبووە سەر كچەكەیان و سووتاندیان.
بەپێی چەند سەرچاوەیەكی تەناهی بەغدا، بەهۆی ئەوەی ماڵی تۆمەتبارەكە كەسیان لە ماڵ نەبوون، تەنیا زەرەرێكی زۆری مادی بەر ماڵەكە كەوتووە و زیانی گیانی نەبووە.
چەند رۆژێك لەمەوبەر پیاوێكی 44 ساڵ دەستدرێژی سێكسی کردە سەر كچێكی حەوت ساڵەی دراوسێی خۆیان و رووداوەکە خیرا میدیای تەنی.
لە ئێستادا تۆمەتبارەكە گیراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و دانی بە تاوانەکەدا ناوە.