مه‌سروور بارزانی‌: حكوومه‌تی‌ داهاتووی‌ عێراق ببێته‌ هۆی‌ سه‌قامگیری‌

:: PM:05:17:17/01/2022 ‌
مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ هادی‌ عامری‌ سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ فه‌تح كۆبووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م حه‌وتی‌ كانوونی‌ دووه‌م، به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ حكوومه‌ت، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی عێراق و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ تاوتوێ كراوه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان رای‌ گه‌یاندووه‌، دووپاتمان له‌ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان كرد به‌ ئاراسته‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تێك كه‌ مافی گشت هاووڵاتییانی عێراق بپارێزێت و ببێته‌ هۆی هێنانه‌دی سه‌قامگیریی و شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی نێوان پێكهاته‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی له‌ سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم