سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكدا پیرۆزبایی جه‌ژنی قه‌ولتاس له كاكه‌ییه‌كان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ی كانوونی دووه‌م، سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكدا رای گه‌یاندووه، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قهولتاسهوه گه‌رمترین پیرۆزبایی له خوشك و برایانی كاكه‌یی و ته‌واوی یارسانان له كوردستان و هه‌موو جیهان ده‌كه‌م.
" هیوادارم جه‌ژنه‌كه‌یان له خۆشی و كامه‌رانیدا بكه‌نه‌وه و ئه‌و جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خێر و به‌ره‌كه‌ت. له‌م بۆنه‌یه‌دا هیوای قووڵتربوونی فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌خوازم" سه‌رۆك بارزانی وای نووسیوه.
جه‌ژنی قه‌ولتاس تایبه‌ته به كاكه‌ییه‌كان و ساڵانه له‌و ڕۆژه‌دا رێوره‌سمی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.