به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رمی به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی پێشوودا و بارینی به‌فرێكی زۆر، كه‌شوهه‌وای ته‌واو سارد كرد كه ئه‌مه‌یش چه‌ند ئه‌گه‌رێك به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له به‌یانییه‌كی سارددا هه‌ڵده‌ستیت و ده‌بینی ته‌واوی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به به‌فر داپۆشراوه و به‌ستوویه‌تی، له‌م كاته‌دا چی ده‌كه‌یت؟
له‌باره‌ی تووشبوون به‌م حاڵه‌ته، وه‌ستا ئارام شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، له‌م كاته‌دا پێویسته به"شه‌فره"یه‌ك به‌فری سه‌ر ده‌رگا و جامه‌كان لاببه‌ی، هه‌روه‌ها به‌فری درزی ده‌رگاكان لێ بكه‌یته‌وه، به‌مشێوه‌یه ده‌توانی بچیته ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، دواتر به‌فر و سه‌هۆڵی سه‌ر بۆنیت لابده و هه‌وڵ بده بیكه‌یته‌وه و پشكنینێك بكه‌یت تا بزانی ڕادێته‌ر نه‌یبه‌ستووه، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی نه‌بوو، ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هه‌ڵبكه و لێی گه‌ڕێ تا ماوه‌یه‌ك گه‌رم ده‌بێت.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، پێویسته ماوه‌یه‌ك كار به‌فڵچه‌ی جامه‌كه نه‌كه‌یت تا خاوێنی ده‌كه‌یته‌وه یان جامه‌كه وشك ده‌بێته‌وه، چه‌ند جارێكیش فڵچه‌كانت ڕابوه‌شێنه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاو به ئۆتۆبێلهكهتاندا مه‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ئاوێكی ئاسایی و سارد بێت، بۆی هه‌یه ڕاسته‌وخۆ بیبه‌ستێ یان ئه‌گه‌ر ئاوی گه‌رم بێت له‌وانه‌یه جامه‌كه بته‌قێ.
وه‌ستا ئارام ئه‌وه‌یشی گوت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ڕادێته‌ر بهستووبێ چی بكه‌ین؟ وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته ئاوێكی كوڵاو بكرێت به‌سه‌ر قه‌باغی ڕادێته‌ره‌كه و سه‌ر جاینهكاندا، كه دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی تواوه‌ته‌وه، ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ كار به ئۆتۆمبێله‌كه بكه‌ن، به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك و دوای گه‌رمبوونی بزوێنه‌ریش ده‌توانن بڕۆن.
له‌م كه‌شه سارده‌دا ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێل به‌ستبووی، ئه‌م ڕێنوێنییانه‌ی باسمان كرد جێبه‌جێیان بكه‌ن كه له هه‌موو كێشه‌یه‌ك پارێزراو ده‌بن، چونكه ئه‌گه‌ر ڕادێته‌ر و جاینه‌كان به‌ستبێتیان و تۆیش ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هه‌ڵبكه‌یت، ئه‌وا گه‌وره‌ترین كێشه بۆ سیستم و ڕێڕه‌وی ئاو له‌ناو بزوێنه‌ر دروست ده‌بێت، له‌ناكاو حه‌ماوه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه، بۆیه له‌م كاتانه‌دا به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلدا بكه‌ن، باشترین كاریش بۆ ئه‌وه‌ی له‌م به‌ستنی ڕادێته‌ره رزگارت بێ، پێویسته ''ئه‌نتی فریز'' به‌كار بهێنرێت.