سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌ڵمانیا كار له‌سه‌ر فراوانكردنی پێوه‌ندییه‌كان و گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان ده‌كات.
له‌رێی بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی د. محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای كرد و جیا له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو چه‌ند كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌یه‌كی ئابووری ئه‌و وڵاته به‌سه‌ر بكاته‌وه.
ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له نێوان كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستان، پته‌وكردنی هاوئاهه‌نگی و پێوه‌ندییه‌كان تاوتوێ كران
د. محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی روون كرده‌وه و بۆ "وشه" گوتی، ئامانجمان راكێشانی سه‌رنجی كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیایه بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه كه‌رتی تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا نیازیان هه‌یه ئاستی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و بازرگانی له‌وه‌ی ئێسته هه‌یه به‌رزتر بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له نێوان كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستان، پته‌وكردنی هاوئاهه‌نگی و پێوه‌ندییه‌كان تاوتوێ كران و رامان گه‌یاند، یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، كارئاسانی و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانه بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان به‌تایبه‌تی بۆ حكوومه‌ت و كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا.
به‌گوته‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كوردستان، ئه‌و خاڵ و بنه‌مایانه‌ی له یاسای وه‌به‌رهێناندا هه‌ن زۆر فراوانن و ئه‌ڵمانیا ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن، هه‌رێمی كوردستانیش پێویستی به ئه‌زموون و ته‌كنه‌لۆجیای وڵاتان هه‌یه، به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا كه له زۆر بواردا ده‌توانن كار بكه‌ن.