نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی ئاراسته‌ی شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نههیان كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ی ئایار، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نههیان كرد بۆ هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ئیمارات.
نێچیرڤان بارزانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆكی نوێ ئیمارات له ئه‌ركه‌كه‌یدا خواست و رای گه‌یاند، هیوای ئاسایشی به‌رده‌وام و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی له ژێر سه‌ركردایه‌تیی سهركهوتووهكهیاندا ده‌خوازم.
له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات، سه‌رۆكی هه‌رێمی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، چاوه‌ڕوانی هاوكاری زیاتر و كاری هاوبه‌شی نێوانمان ده‌كه‌م.
ئه‌مڕۆ شه‌موو ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیمارات كۆ بووه‌وه و محه‌مه‌د بن زایدی به سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژارد. ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیمارات له حاكمی حه‌وت شانشینی ئیماراتی عه‌ره‌بی پێك دێت.
به‌پێی ماده‌ی 51ی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته، شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان، به‌كۆی ده‌نگ به سه‌رۆكی نوێی ئیمارات هاته هه‌ڵبژاردن و شوێنی خه‌لیفه بن زاید ئال نه‌یانی گرته‌وه كه دوێنێ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.