بەهۆی بۆمێكی دەستییەوە كەسێك كوژرا و چواریش بریندار بوون

:: PM:08:39:18/06/2022 ‌

لە عێراق بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و كەمیی خزمەتگوزارییەكان، تێكەڵ بە بێكاری و هەژاری دەبن و دۆخێكی نەخوازراو و ناتەندروستی دەروونی و كۆمەڵایەتی و خێزانیان دروست كردووە، رۆژانە دەست بەسەر دەیان جۆر مادەی هۆشبەردا دەگیرێت و دەیان تاوان و توندوتیژی كۆمەڵایەتی تۆمار دەكرێت، ئێستە تاوانەكان بەرەو رێكخراوەیی دەچن و تاوانكاران باند پێك دێنن، لە بەغدا بەهۆی بۆمبێكەوە ژنێك كوژرا و چوار كەسیش بریندار بوون.

سەرچاوەیەكی تەناهی ئاماژەی كرد كە لە هێرشێكی چەكداری بۆ سەر موەلیدەیەكی كارەبا لە بەغدای پایەتەخت، ژنێك كوژراوە و چوار كەسیتریش بریندارن، هێرشەكە لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراو رووی داوە كە ماتۆرسكیلیان پێ بووە، بۆمبێكی دەستیان بۆ موەلیدەیەكی كارەبایی لە ناوچەی حورییە هاوێشتووە، بەو هۆیەیشەوە ژنێك كوژراوە و چوار كەسیش بریندار بوونە.   

سەرچاوەكە دووپاتی كردەوە كە هۆكاری رووداوەكە شەڕێك بووە لە نێوان ئەو كەسانە و خاوەن موەلیدەكەوە، دوای رووداوەكە و وەك سەرچاوەیەك ئاماژەی كرد ئەو دوو كەسەی بووبوونە هۆی رووداوەكە لەلایەن پۆلیسەوە گیراون.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل