ژماره‌ی كوژراون و برینداران به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌فغانستان به‌رز بووه‌وه، ده‌سته‌ی كارهستانیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، 950 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 610 كه‌سیش بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی حوزه‌یران، میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، ژماره‌ی كوژراوان به بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌فغانستان، گه‌یشتووه به نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س، سه‌تان كه‌سیش بریندار بوون.
ده‌سته‌ی كاره‌ساته‌كانی ئه‌فغانستان رای گه‌یاندووه، به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی كه له رۆژهه‌ڵاتی باشووری وڵاته‌كه‌ی داوه، ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشتووه به 950 و برینداره‌كانیش 610 كه‌سن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه به‌یانی ئه‌مڕۆ، ده‌سته‌ی رووپێوی جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریكی رای گه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌كه به 6.1 پله‌ی رێخته‌ر بووه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ له ئه‌فغانستان و پاكستانی داوه.
ئاژانسی هه‌واڵی حكوومه‌ت "بێختار" رای گه‌یاندووه، تیمی رزگاركه‌ر به هێلیكۆپته‌ر گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه.
میدیاكان ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه، له كۆتا زانیاریی بوومه‌له‌رزه‌كه 255 كه‌س مردوون. هاوكات ئاژانسی كارگێڕی كارهستهكان له ئه‌فغانستان گوتی، زیاتر له 155 كه‌سی له رۆژهه‌ڵاتی وڵات كوشتووه.