به‌پێی پشكنینی نه‌خۆشێك كه له‌یه‌كێك له بنكه ته‌ندروستییه‌كانی سلێمانی كراوه، جۆره نه‌خۆشییه‌كی تر به ناوی " كرمی مشه‌خۆر" له سلێمانی بڵاو بووه‌ته‌وه و به‌پێی قسه‌ی شایه‌تحاڵێكیش چه‌ند رۆژێكه پشكنینه پزیشكییه‌كان به‌تایبه‌ت منداڵان ئه‌و جۆره نه‌خۆشییه ده‌رده‌چێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی حوزه‌یران، پشكنینی یه‌كێك له نه‌خۆشانی بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی له سلێمانی بۆ "وشه" نێردراوه كه ده‌ركه‌وتووه، نه‌خۆشه‌كه تووشی "كرمی مشه‌خۆر" بووه. سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی سلێمانی دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه چه‌ند ڕۆژێكه له بنكه ته‌ندروستییه‌كان هه‌ر پشكنینێك بۆ منداڵ بكرێ ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌رده‌چێت و به‌و پێیه بێت نه‌خۆشییه‌كی بڵاوه.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه له په‌تای كۆلێرا نزیكه، بریتیین له سكچوون و رشانه‌وه و دواكه‌وتنی گه‌شه‌ی منداڵ. به‌گوێره‌ی پشكنینه‌كانیش بێ زۆرترین منداڵ تووشی ئه‌و په‌تایه بوون.
سكچوون و رشانه‌وه و دواكه‌وتنی گه‌شه‌ی منداڵ
نمونه‌ی پشكنینی ئه‌و نه‌خۆشه‌مان بۆ د.باخان ئازاد پزیشكی گشتیی نارد ئه‌و دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وه نه‌خۆشی " كرمی شریتی قه‌زه‌م"ه و یه‌كێكه له نه‌خۆشییه ورده زینده‌ره‌كان و تووشی ریخۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بێت.
ئه‌و پزیشكه گشتییه روونكردنه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه له‌ڕێی "وشه" بڵاو كرده‌وه، ده‌ڵێ، یه‌كێكه له نه‌خۆشییه ورده زینده‌وه‌ر كه جۆرێكی كرمی ڕیخۆڵه‌كانه تووشی ڕیخۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بێ به تایبه‌تی منداڵان.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه پێشتر له باشووری ئاسیا و ئه‌فه‌ریقا و ئه‌مه‌ریكای لاتین كه هۆشیاری ته‌ندروستی تێیانده كه‌مه و ئاوی خواردنه‌وه و زێرابیان تێكه‌ڵ بووه، بڵاو بووه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌یش كرد كه ئه‌و جۆره نه‌خۆشییه دوای پشكنینی گشتی پیسایی ده‌رده‌كه‌وێت كه هێلكه‌ی ئه‌م كرمه له‌ناو پشكنینی پیساییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.
بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه هاوكاته له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا له شاره‌كه‌دا، كه ڕۆژانه سه‌تان كه‌س به‌هۆیه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن.
"وشە" چەند جارێك پێوەندی بە هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی كرد، بەلام وەڵامی نەدایەوە.