چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه لایه‌نه‌كانی شیعه‌ی نزیك له كۆماری ئیسلامی ئێران له‌خۆ ده‌گرێ و دوای كشانه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در له پرۆسه‌ی سیاسی هه‌وڵی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌ده‌ن، ئێسته دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به مه‌رج پشتیوانی له بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح به سه‌ركۆماری عێراق بۆ خولێكی تر ده‌كه‌ن، مهرجهیهكهیشیان ئه‌وه‌یه، كه له ناوخۆی كوردستان كۆده‌نگی له‌سه‌ر كاندیدكردنه‌وه‌ی دروست ببێت و هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕا بن. به پێچه‌وانه‌وه و بێ ڕێككه‌وتنی ناوماڵی كورد له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح یان كاندیدێكی تر، ئه‌وان پشتیوانی لێ ناكه‌ن.
بڕیاره له دوای جه‌ژنی قوربانی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سهركۆمار ساز بكرێ و تا ئێسته‌یش كاندیدێكی هاوبه‌ش بوونی نییه و بگره هه‌ریه‌ك له پارتی و یه‌كێتی كاندیدی خۆیان هه‌یه و كه‌سانی تریش خۆیان كاندید كردووه، كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو حزبه‌كه‌ن، به‌ڵام ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رهه‌م ساڵح كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به دوو كاندیدی سه‌ره‌كی داده‌نرێن، ئێسته‌یش هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆكان له نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌رده‌وامی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرسی سهركۆمار بگه‌ن به ڕێككه‌وتن و به كاندیدێكی هاوبه‌ش بچنه نێو په‌رله‌مانه‌وه.
له‌وباره‌وه چوارچێوه‌ی
هه‌ماهه‌نگی داوا له هه‌ردوو حزبه‌كه واته پارتی و یه‌كێتی ده‌كات، كه له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ن به ڕێككه‌وتن و له‌سه‌ر كاندیدێك خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش محه‌مه‌د سه‌یهوود سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای كرد، كه هیوا ده‌خوازین هێزه كوردییه‌كان به‌ر له هاتنیان بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار له نێوخۆیان بگه‌ن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت و توانای چوونه ژێرباری ئه‌ركه نیشتمانییه‌كان و گه‌لی عێراقی هه‌بێت، دوور له بۆچوونی حزبی و ئیتنی و ئاینی، بگره به كۆی ده‌نگ قبووڵ بكرێ و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت. به‌ڵام له ئه‌گه‌ری ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش، وه‌ك سه‌یهوود دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وان پشتیوانی له كاندیدی یه‌كێتی ده‌كه‌ن، چونكه ڕێككه‌وتنی پێشوه‌خته و ستراتیجیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه.
له به‌رانبه‌ردا چاودێران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سووره له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ڕه‌های لایه‌نه به‌هێزه‌كانی نێو پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق له پێشه‌وه‌ی هه‌موو لایهنهكانهوهیش پشتیوانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تێك له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به گرنگ و كاری له پێشینه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داده‌نرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا نایانه‌وێ ئه‌و هه‌نگاوه له‌سه‌ر حسابی یه‌كێتی بنێن، له‌به‌ر ئه‌وه داوا له هه‌ردوولا ده‌كه‌ن، كه له نێوخۆیاندا له‌سه‌ر كاندیدێك ڕێكبكه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هه‌ڵوێستی ئه‌وه نه‌بن، كه كاندیدی یه‌كێك له‌و دوو حزبه هه‌ڵبژێرن و لایه‌نی دووه‌م له ده‌ست بده‌ن.
سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جۆرێك له نیگه‌رانییان به‌رانبه‌ر به به‌رهه‌م ساڵح لا دروست بووه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جۆرێك له نیگه‌رانییان به‌رانبه‌ر به به‌رهه‌م ساڵح لا دروست بووه، به تایبه‌ت دوای واژوونه‌كردنی یاسای بهتاوانكردنی ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه و هێرشه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در بۆ سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح، له‌لایه‌كه‌وه ئه‌وان نزیكن له ئێرانه‌وه و به تاسه‌وه پشتیوانی ده‌رچوونی ئه‌و یاسایه‌یان كرد، له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش كاردانه‌وه و هه‌ڵوێستی سه‌در له دوای پێكهێنانی حكوومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار جێی نیگه‌رانییه و سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نیگه‌ران كردووه، بۆیه به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك سهركۆمار ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، سه‌در شه‌قام له دژی حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بجووڵێنێت. جگه‌له‌وه‌یش چاودێران ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو، كه وه‌ستانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له دژی یاسای به تاوانكردنی ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه، كه كۆماری ئیسلامی ئێرانیش له دژی كاندیدكردنه‌وه‌ی بێت، بۆیه له‌م دواییه هه‌واڵ و زانیاری بڵاوبووه‌وه، كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بیر له گۆڕینی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سهركۆمار ده‌كاته‌وه و به‌رهه‌م ساڵح له كاندیدبوون دوور ده‌خاته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناتوانێ ڕۆڵی پارتی و سه‌رۆك بارزانی نادیده بگرێت، به تایبه‌ت كه له ترسی كاردانه‌وه‌ی سه‌در هه‌موو تواناكانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ، كه زۆرترین پشتیوانی له ناوخۆی عێراق و له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و حكوومه‌ته كۆ بكاته‌وه، كه بڕیاره له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه پێكبهێنرێت، به دڵنیاییه‌وه ده‌رچوونی سه‌در له پرۆسه‌ی سیاسی و نه‌بوونی پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی له حكوومه‌تی نوێی عێراق، كه‌لێن و كه‌موكوڕییه‌كی گه‌وره له حكوومه‌ته‌كه دروست ده‌كات و پشتیوانییه‌كی ئه‌وتۆی نابێ و به حكوومه‌تێكی له‌رزۆك هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر چۆنێك بێت، سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێویستیان به پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی و پارتییه، بێ ئه‌و پشتیوانییه‌یش ناتوانن ئامانجه‌كانیان وه‌دی بهێنن و حكوومه‌تێكی به‌هێز و سه‌ركه‌وتوو له به‌غدا پێكبهێنن. له‌به‌ر ئه‌وه تۆپه‌كه‌یان فڕێداوه‌ته گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و ده‌یانه‌وێ پارتی و یه‌كێتی له ناوخۆیان و به‌ر له چوون بۆ به‌غدا له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش ڕێبكهون، تا ئه‌وان نه‌بن به خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌رچوونی یه‌كێك له كاندیده‌كان و ئه‌وه‌ی تر له ده‌ست بده‌ن.