پێوەندی نێوان ددان و درێژی تەمەن چییە؟

:: PM:11:46:02/07/2022 ‌

تەندروستی باش و درێژی تەمەن دووانەیەكن و هەركاتێك یەكیان هەبێت، بوونی ئەویتریان پێشبینیكراوە، ددان ئەندامێكی گرنگی لەشە و یەكەم هەنگاوی هەرسكردنە، بۆیە گرنگیدان بە تەندروستیان پێویستە، توێژینەوەیەك گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە یەكێك لە هۆكارەكانی تەمەندرێژی مرۆڤ شوشتن و پاككردنەوەی ددانە لە كاتێكی دیاریكراوی رۆژدا.
ژمارەی ددانەكانی هەر كەسێك پێوەندی بە ناوەندی تەمەنی گریمانكراوی هەیە
توێژەران ئاماژە بۆ كاریگەری تەندروستی دەم و ددان لەسەر تەندروستی گشتی مرۆڤ و تێكڕای مردن دەكەن، دەڵێن لە 1992ەوەوە تا 2009، بوونی پێوەندیان لە نێوان مردنی 5611 كەسی بەتەمەن و تەندروستی ددان هەبووە، بۆیان دەركەوتووە كە شوشتنی شەوانەی ددان، بەر لە نوستن، هۆكارێكی گرنگە بۆ تەمەندرێژی، زیاتر لەوەیش بەكارهێنانی داوی پاككردنەوەی ددان لە هەموو رۆژێك و سەردانیكردنی پزیشكی ددان، لە هۆكار گرنگەكانن.

توێژەران دووپاتی دەكەنەوە كە پاكنەكردنەوەی شەوانەی ددان بەر لە نوستن، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكان بە رێژەی 20-35% زیاد دەكات، هاوكات بەكارنەهێنانی داوی خاوێنكردنەوەی ددان لە شەوانە مەترسی بە رێژەی 30% زیاد دەكات.

توێژەران دەڵێن سەردانینەكردنی پزیشكی ددان لە ماوەی 12 مانگ، دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی نەخۆشكەوتنیان بە رێژەی 30-50% بە بەراورد بەوانەی ساڵانە دووجار یان زیاتر سەردانی پزیشك دەكەن، تێكڕای مردنیش لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ددانە لەدەستچووەكان زیاد دەكات.    

توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی جیا لەوەی پاراستنی تەندروستی دەم لە پاراستنی تەندروستی ددانەكانە، دەركەوتووە دەشبێتە هۆی تەمەندرێژیش، كاتێك ژمارەی ئەو ددانانەی هەر كەسێك هەیەتی، پێوەندی بە ناوەندی تەمەنی گریمانكراوی هەیە، بەشێوەیەك ئەو كەسانەی لە تەمەنی 70 ساڵدا 20 ددان یان زیاتریان ماوە، تەمەندرێژترن لەوانەی كەمتریان هەیە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل