قۆلۆن یه‌كێكه له كێشه و گرفته باوه‌كان كه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری مرۆڤ به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام بۆ دووركه‌وتنه‌وه له لێكه‌وته‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه پزیشكان و پسپۆران ڕێنمایی و ئامۆژگاری پێویستیان هه‌یه و له‌میانه‌ی بابه‌تێكدا كه له گۆڤاری لایڤ ساینس بڵاو كراوه‌ته‌وه، پسپۆران زانیاری ورد له‌سه‌ر ئه‌و خۆراكانه ده‌خه‌نه‌ڕوو، كه ده‌بنه هۆی دروستبوونی كێشه‌ی قۆڵۆن و لێكه‌وته‌كانی كه زۆرجار مرۆڤ تووشی ناڕه‌حه‌تی زۆر ده‌كه‌ن، به‌ڵام به دووركه‌وتنه‌وه یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره خواردنانه‌ی كه پسپۆران باسی لێوه ده‌كه‌ن، ده‌توانن به ته‌واوی خۆتان به پارێزراوی بهێڵنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌رمان و چاره‌سه‌رێكی پزیشكی وه‌ربگرن، به‌سه‌ر لێكه‌وته‌كانی قۆلۆن زاڵ بن.
د.شیمالا فیشنوموهان له‌وباره‌وه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه زۆر جۆری خۆراك هه‌ن، كه هه‌ستیاری له گه‌ده و ئه‌ندامه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس دروست ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڕیشاڵ، وه‌ك سه‌وزه‌كان و پاقله‌مه‌نییه‌كان و چه‌ره‌زات و شیره‌مه‌نییه‌كان، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڕیشاڵ پێویست و به‌سوودن بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، بۆیه ناكرێ به یه‌كجاری ده‌سبه‌رداریان ببین، باشترین چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌وه بریتییه له جیاكردنه‌وه‌ی جۆره‌كانی ڕیشاڵ، چونكه ڕیشاڵ به‌سه‌ر دوو پۆل دابه‌ش ده‌بێت، كه یه‌كێكیان بریتییه له‌وه‌ی كه له ئاودا ده‌توێنه‌وه و شی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام دووهمجۆری ڕیشاڵ ده‌مێنێته‌وه و به ئاسانی له گه‌ده شی نابێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی قۆلۆن دوور بن، پێویسته ئه‌و خۆراكانه بخۆن كه جۆری یه‌كه‌می ڕیشاڵیان تێدایه، واته به خێرایی له گه‌ده ده‌توێنه‌وه و شی ده‌بنه‌وه.
بۆ جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی ڕیشاڵ كه له كام جۆری خۆراك بوونیان هه‌یه، ئه‌م پزیشكه زانیاری وردتر ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێ، ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڕیشاڵی جۆری دووه‌م و به ئاسانی شی نابنه‌وه، بریتین له گێزه‌ر و په‌تاته و كه‌ره‌ووز و جۆر و گه‌نم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش فاسۆلیا و پاقله‌مه‌نییه‌كان كه له ته‌ك ڕیشاڵ ڕێژه‌یه‌كی زۆری پرۆتینیان تێدایه یه‌كێكن له‌و پۆله خواردنانه‌ی كه به‌رپرسن له تووشبوون به كێشه‌كانی قۆلۆن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی كه‌می شه‌كریان تێدایه. بۆیه كاتێك خۆراكه پاقله‌مه‌نییه‌كان ده‌گه‌نه گه‌ده‌وه ئه‌وا پرۆسه‌ی ترشاندن دروست ده‌كه‌ن، له ئه‌نجامی هه‌ڵمژینیان له‌لایه‌ن به‌كتریاكانی نێو گه‌ده‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی گازاتی زۆر له سك كۆ ببێته‌وه و كێشه‌ی قۆلۆن دروست ده‌بێت. بۆیه واباشتره فاسۆلیا به تایبه‌تی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ واته شه‌وێك پێش ئه‌وه‌ی لێ بنێرێت له نێو ئاودا بهێلرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی گه‌ده ئاسانتر بكات و له دوای خواردنی ئه‌و پرۆسه‌ی ترشاندن به‌شێوه‌یه‌كی چڕ و فره‌وان دروست نه‌بێت، بۆ توانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی ده‌نكه‌كانی فاسۆلیا له گه‌ده.
شیره‌مه‌نییه‌كان جۆرێكی تری خۆراكن كه به‌هه‌مانشێوه ده‌بن به سه‌رچاوه‌ی تووشبوون به قۆلۆن و لێكه‌وت و كاریگه‌رییه‌كانی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری لاكتۆزیان تێدایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی لاكتۆز به ئاسانی له گه‌ده شی نابێته‌وه، بۆیه به‌هه‌مانشێوه كێشه‌ی قۆلۆن دروست ده‌بێت، بۆیه د.فیشنۆموهان پێشنیاز ده‌كات، كه ئه‌و به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نیانه بخۆین، كه ڕێژه‌یه‌كی كه‌می لاكتۆزیان تێدایه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش ژه‌مه خێراكان و چه‌وره‌كان به هۆكاری سه‌ره‌كی تووشبوون به نه‌خۆشی قۆلۆن هه‌ژمار ده‌كرێن، چونكه كالۆری پێویستیان تێدا نییه و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتده‌به‌ستن به ڕێژه‌یه‌كی زۆری شه‌كر و چه‌وری، بۆیه جیا له تووشبوون به قۆلۆن، ئه‌و خۆراكه خێرایانه مه‌ترسیدارن و مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی شه‌كره و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌كه‌ن و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانمان دروست ده‌كه‌ن.
له كۆتاییشدا ئه‌و پسپۆره ده‌ڵێ، جه‌سته‌ی هه‌ر مرۆڤێك و كۆئه‌ندامی هه‌رسی هه‌ر مرۆڤێك به‌شێوه و ڕێژه‌ی جیا جیا هه‌ستیاری به‌رانبه‌ر به‌وجۆره خۆراكانه بۆ دروست ده‌بێت، كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی تووشبوون به كێشه‌ی قۆلۆن، بۆیه پێویسته به‌ر له چاره‌سه‌ری و بیركردنه‌وه له كه‌مكردن یان زیاتر خواردنی جۆرێكی خۆراك بیر له‌وه بكه‌نه‌وه، كه گه‌نده و كۆئه‌ندامی هه‌رسی خۆمان بناسین، بزانین به كام خۆراك كه‌مترین كێشه و ئازاری گه‌ده و گازات و كێشه‌كانی قۆلۆنمان بۆ دروست ده‌بێ و به كامه‌یش تووشی ئه‌م كێشانه ده‌بن، واته ناسینی جه‌سته‌ی خۆمان له ڕیزی پێشه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چاره‌سه‌رییه‌كانه، چونكه تا له جه‌سته‌ی خۆمان نه‌گه‌ین، ناتوانین به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه زاڵ ببین و خۆمان له كارلێك و لێكه‌وته‌كانی بپارێزین. هه‌ر كات ئه‌وه‌مان كۆنتڕۆڵكرد و جۆره‌كانی خۆراكی خۆمان ڕێكخست، ئه‌وا پێویست به خواردنی هیچ ده‌رمان و چاره‌سه‌رییه‌ك ناكات، تا خۆمان له كێشه‌ی قۆلۆن ڕزگار بكه‌ین، یان لێكه‌وته‌كانی كه‌م بكه‌ینه‌وه.