رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بایرن میونشن نزیکە لە کۆتاییهێنان بە پێوەندییەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە و ماڵئاواییشی له راهێنه‌ر و هاوڕێیه‌كانی كرد.
شه‌وی رابردوو سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه، یانه‌ی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشن گه‌یشتنه رێككه‌وتن، سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی رۆبێرت لێڤاندۆڤسكیی هێرشبه‌ری بایرن میونشن بۆ یانه‌ی بارسا.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، گرێبه‌سته‌كه به 45 ملیۆن یۆرۆ، لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆی تر وه‌ك پاداشت و گۆڕانكاری، یه‌كلا بووه‌ته‌وه.
کریستیان فالک، رۆژنامەنووسی بەناوبانگی رۆژنامەی "سپۆرت بیڵد"ی ئەڵمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: "لێڤاندۆڤسکی ئێسته لە گۆڕەپانی مەشقەکانی بایرن میونشنە و کەلوپەلەکانی کۆدەکاتەوە، پێش ئەوەی بچێتە بارسێلۆنا و ماڵئاوایی لە هاوکارەکانی دەکات".
چەند راپۆرتێك پشتڕاستیان كردووەتەوە كە یانە كەتەلۆنیەكە بۆ ماوەی 4 ساڵ گرێبەستی لەگەڵ باشترین یاریزانی جیهان واژوو كردووە، بە جۆرێك گرێبەستەكەی لە هاوینی 2026 كۆتایی دێت.
گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت، به‌ڵام یاریزانه‌كه بڕیاری دا ئه‌م هاوینه یانه‌كه جێ بهێڵێت.
لەم دواییانەشدا پەیوەندی نێوان لێڤاندۆڤسکی و هاندەرانی بایرن میونشن گرژ بوو، بەهۆی پێداگریی هێرشبەرە پۆڵەندییەکە لەسەر رۆیشتن، هەروەها زیاتر لە جارێک بە میدیاکانی راگەیاندووە کە دەیەوێت لەم هاوینەدا روو لە یانەیەکی تر بکات.