"ئەبو لباس" لە گۆڕستان دەردەكەوێتەوە.. چیرۆكی چییە؟

:: PM:02:49:22/07/2022 ‌
ئەبو ئەلباس ئەو كەسەی تەنیا دزی لە گۆڕی دەوڵەمەندەكان و سەرۆك هۆز و دەستڕۆیشتووەكان گۆڕستانی نەجەف دەكات و جارێكی تر لە كاتی دزی دەركەوتەوە.

میدكان بڵاویان كردەوە، كامێراكانی چاودێری لە گۆڕستانی وادی سەلام لە پارێزگای نەجەف دەركەوتنێكی نوێی ئەو كەسە دەمامكدارە بە "ئەبو ئەلباس" ناسراوە كە یەكێكە لە دزەكانی گۆڕستانەكە تۆمار دەكەن.

كامێراكانی چاودێری وێنەی ئەو كەسەیان تۆمار كردووە، كە عەمامەیەكی لەسەر دەموچاوی داناوە و تەنیا تیشێرتێك و جلوبەرگی لەبەردایە، لەكاتی هەڵكوتانە سەر گۆڕستانی ئەو دزە بەمەبەستی دزینی كەلوپەلی گۆڕی خێزانێكی بەناوبانگە.

ئەوەش باسكراوە، دزەكە كامێراكانی چاودێری لە گۆڕستانەكەدا دزیوە، گڵۆپی گۆڕستانەكەشی دزیووە.

بەرپرسانی خزمەتگوزاریی لە گۆڕستانەكە لە بنەماڵەی ئەبو غەڵال هەواڵیان پێگەیشتووە سەبارەت بە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی دزی لە گۆڕستانە تایبەتەكەیان كە دزی لێكراوە، ئێستە لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكەن. 



وشە - رامیار جەواد