هه‌موومان ناوی مۆمیا و مۆمیاكردنی ته‌رمی فیرعه‌ونه‌كانی میسڕی كۆنمان بیستووه و پێی ئاشناین و ڕه‌نگه له ڕێی میدیاكانهوهیش ئاگه‌داری دۆزینه‌وه‌ی مۆمیای نوێ و شوێنه‌واره كۆنه‌كان بین له میسڕ، به‌ڵام ئه‌مه‌ی سه‌یر و نوێیه بریتییه له ئاڵووده‌بوونی خه‌ڵكی ئه‌وروپا به خواردنی جه‌سته مۆمیاكراوه‌كانی میسڕ و گواستنه‌وه‌یان بۆ ئه‌وروپا و خواردنیان، بۆچی بۆ ماوه‌ی 500 ساڵ ئه‌وروپییه‌كان شه‌یدا و ئاڵووده‌ی خواردنی ته‌رمه مۆمیاكراوه‌كان بوون و نهێنی ئه‌و كاره‌یان چی بوو و چی له پشت ئه‌و خواست و ویسته زۆره‌وه بووه.
له
سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌میش خواردنی پاشماوه‌ی ته‌رمه مۆمیاكراوه‌كانی میسڕ خواست و ویستێكی زۆریان له ئه‌وروپا له‌سه‌ر بوو و به پاره و خشڵی زۆر ده‌كڕدران و بۆ خواردن كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گیرا، سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و دیارده‌یه‌یش بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك جادووكه‌ر و سیحربازه‌كان هانی خه‌ڵكیان ده‌دا كه ته‌رمه مۆمیاكراوه‌كان بخۆن، بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشییه‌كان چاك ببنه‌وه، به دڵنیاییه‌وه سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست به سه‌رده‌مێكی تاریكی مرۆڤایه‌تی ناوده‌برێ، به‌هۆی نه‌زانی و گه‌مژه‌یی مرۆڤه‌وه، بێماناترین كار و باوه‌ڕ له‌و سه‌رده‌مه سه‌ریهه‌ڵداوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پزیشك و حه‌كیمیش به‌شێوه‌یه‌كی زۆر بوونیان نه‌بوو، خه‌ڵكی ئه‌وروپا له كاتی تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كان دوو ڕێگه‌یان له‌به‌رده‌م بوو، یان په‌نابردن بۆ كڵێسا یانیش سه‌ردانیكردنی سیحرباز و جادووكهرهكان، تا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانیان بكه‌ن.
جادووكهرانیش بۆ ئه‌وه‌ی فێڵ و تهڵهكهبازییهكانیان ئاشكرا نه‌بێت، كه‌ره‌سته‌ی قورس و ئه‌سته‌میان به نه‌خۆشه‌كان ده‌گوت، تا بیخۆن و به قسه‌ی ئه‌وان به خواردنی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی ئه‌وان پێیان ده‌ڵێن، ده‌توانن له نه‌خۆشییه‌كانیان ڕزگاریان ببێ و ته‌ندروستانه بمێننه‌وه، یه‌كێك له‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه جادووكهرهكان وه‌ك ڕه‌چه‌ته‌ی چاكبوونه‌وه له نه‌خۆشییه‌كان به خه‌ڵكیان ده‌گوت، خواردنی ته‌رمه مۆمیاكراوه‌كانی میسڕ بوو، به‌هۆی دووری میسڕ له ئه‌وروپا و بوونی ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌روا ئاسان نه‌بوو كه خه‌ڵكی ده‌ستیان به ته‌رمه مۆمیاكراوه‌كانی نێو هه‌ڕه‌مه‌كانی میسڕ بگات، بۆیه ئه‌وان ئه‌و چاره‌سه‌ر مه‌حاڵه‌یان بۆ ده‌نووسین، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش بازرگانان به‌هۆی خواستی زۆری خه‌ڵك له ته‌رمه مۆمیاكراوه‌كان، توانیان ته‌رمی مۆمیاكراو له میسڕ بكڕنه‌وه و بۆ ئه‌وروپای بگوێزنه‌وه، به‌مشێوه‌یه‌یش خه‌ڵكی به نرخێكی گرانبه‌ها ده‌یانكڕی و ده‌یانخواردن.
خواردنی گۆشتی كاڵ و ته‌رمی مۆمیاكراو تاكه چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كان بوو
دواتر ئه‌مه بوو به باوه‌ڕێكی گشتگیری سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپا و ئاڵووده‌بوون به خواردنی مۆمیاكراوه‌كان ڕیشه‌ی له نێو باوه‌ڕی خه‌ڵك داكوتا و بۆ ماوه‌ی زیاتر له 500 ساڵ به‌رده‌وامی هه‌بوو. خه‌ڵكی گه‌یشتبوونه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌گه‌ر پارچه‌یه‌ك له ته‌رمه مۆمیاكراوه‌كانی میسڕ بخۆن، ئه‌وا له نه‌خۆشییه‌كان ڕزگاریان ده‌بێ و چاره‌سه‌ریان پێ ده‌گات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ته‌مه‌نێكی درێژ و جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروستیان ده‌بێت، بۆیه ته‌رمه مۆمیاكراوه‌كان له ده‌رمانخانه‌كان به بڕی كه‌م كه‌م و به نرخی گران ده‌فرۆشرانه‌وه.
واته به تێپه‌ڕبوونی كات، بابه‌تی سوود و گرنگی مۆمیاكراوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كان ته‌نیا له دیوه جادووگهرییهكه نه‌مایه‌وه، بگره پزیشكان و ده‌رمانخانه‌كانیش ته‌رمی مۆمیاكراویان ده‌فرۆشت و وه‌ك چاره‌سه‌ر به خه‌ڵكیان ده‌دا و له به‌رانبه‌ردا بڕه پاره‌یه‌كی زۆریان وه‌رده‌گرت. ئه‌و چاره‌سه‌ر بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشییه‌كان ده‌نووسرا، به دیاریكراویش له دوای سه‌رهه‌ڵدانی تاعوونی ڕه‌ش و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه له ئه‌وروپا خواردنی ته‌رمه مۆمیاكراوه‌كان به تاكه چاره‌سه‌ر و ڕێگه‌ی ڕزگاربوون له‌و په‌تایه و گه‌ڕانه‌وه له مه‌رگێكی ڕاسته‌قینه ناوی ده‌ركرد، بۆیه خواست له‌سه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌ره به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجار فره‌وان زیادی كرد.
له ساڵی 1564 گی دی لا فۆنتین پزیشكی شاهانه‌ی فڕه‌نسی گومانی له‌و ته‌رمه مۆمیاكراوانه هه‌بوو، كه ده‌هێنرێنه ئه‌وروپا و دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و ته‌رمانه هیچ سوودێكیان نییه و ناتوانن مرۆڤ له‌و نه‌خۆشییانه‌ی تووشی ده‌بن، ڕزگاریان بكه‌ن. به‌ڵام باوه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌و له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتبوو، كه ئه‌م دیارده‌یه هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی له پشته‌وه نییه، به‌ڵكو ئه‌و له‌و بڕوایه‌دابوو، كه ئه‌و ته‌رمه مۆمیاكراوانهی كه بازرگانیان له میسڕ بۆ ئه‌وروپای ده‌هێنن، ساختهكراون و ڕاسته‌قینه نین، بۆیه ناتوانن چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كان بكه‌ن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌و سه‌رده‌مه خواردنی گۆشتی كاڵ و خوێن و ئێسقان و ته‌رمی مۆمیاكراو تاكه ده‌رمان و چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كان بوون له‌و ئه‌وروپا، به‌ڵام له ته‌ك ئه‌وه‌یش دا به‌شێك له خه‌ڵكی ڕووه‌ك و گژووگیایان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه ته‌ندروستییه‌كان به‌كارده‌هێنا، چونكه خواردنی گۆشتی كاڵی مرۆڤ و ئاژه‌ڵه ده‌گمه‌نه‌كان و خواردنه‌وه‌ی خوێنیان و خواردنی ته‌رمی مۆمیاكراو، ته‌نیا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه ماڵباته خانه‌دانه‌كان بوو و هه‌ژاران له توانایان نه‌بوو كه ئه‌و ده‌رمانه گرانبه‌هایانه بكڕن و بیخۆن.