زۆرجار ده‌گوترێ چه‌وریی گوڵه‌به‌ڕۆژه بۆ ته‌ندروستی باش نییه و باشتره خۆمانی لێ دوور بخه‌ینه‌وه. به‌ڵام پسپۆرانی بواری ته‌ندروستیی دووپات ده‌كه‌نه‌وه، گوڵه‌به‌ڕۆژه فه‌رامۆش مه‌كه‌ن و سوودی زۆرباشی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه.
"ئه‌هرام" كه پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی "ئه‌لئه‌هرام"ی میسره، له‌باره‌ی سووده‌كانی گوڵه‌به‌ڕۆژه بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ به‌پێی گوته‌ی پسپۆرانی بواره‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گوڵه‌به‌ڕۆژه جیا له چێژه‌كه‌ی، له كالسیۆم و سیلینیۆم و چه‌وریی ته‌ندروستی پێكدێت، بۆیه گرنگه فه‌رامۆش نه‌كرێت.
تۆبی ئه‌میدرۆ كه پسپۆری خۆراك و هاوكات نووسه‌ری كتێبی "ئاماده‌كردنی خۆراكه‌كان"ـه، به وردی باسی له سووده‌كانی گوڵه‌به‌ڕۆژه كردووه كه بۆ مرۆڤ زۆر به‌سووده و سووده‌كانی زۆرن، به‌تایبه‌تی چه‌ورییه‌كه‌ی ته‌ندروسته و كۆلیسترۆڵی باش دروست ده‌كات.
گۆڤاری Circulation توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی سووده‌كانی گوڵه‌به‌ڕۆژه كردووه و به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، خواردنی گوڵه‌به‌ڕۆژه له مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشیی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان دوورت ده‌خاته‌وه.
گۆڤاری
Cureus Journal of Medical Science یش بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه خواردنی گوڵه‌به‌ڕۆژه، ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشه‌ڵۆكی كلۆرۆجینیك و به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه‌یان بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره‌یان هه‌یه، زۆرباش ده‌بێت.
هاوكات به‌پێی پێگه میسرییه‌كه، له چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی تریشدا ئه‌وه ئاشكرا كراوه، گوڵه‌به‌ڕۆژه رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا هاوسه‌نگ ده‌كات، بۆیه گوڵه‌به‌ڕۆژه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌یه كه دژی نه‌خۆشیی شه‌كره‌یه.