كاتێك ده‌چیته حه‌مامه‌وه و خۆت ده‌شۆیت، یان مه‌له ده‌كه‌یت، یانیش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌سته‌كانت له نێو ئاو ده‌بن، جا به هه‌ر هۆكارێكه‌وه بێت. دواتر سه‌یری ده‌سته‌كانت بكه‌یت، به ڕوونی ئه‌وه ده‌بینیت، كه دیوی ناوه‌وه‌ی پێستی په‌نجه و ده‌ستت چرچ و لۆچی گرتووه، ئه‌مه دیارده‌یه تووشی هه‌موو مرۆڤێك بووه، به‌ڵام له‌وانه‌یه زۆربه‌مان ئه‌و پرسیاره‌مان له‌خۆمان نه‌كردبێت، كه بۆچی ئه‌م دیارده‌یه ڕوو ده‌دات و هۆكاره‌كه‌ی چییه، كاتێك مه‌له ده‌كه‌ین یان خۆمان ده‌شۆین، ڕووخسار و شوێنه‌كانی تری جه‌سته‌یشمان ته‌ڕ ده‌بن، به‌ڵام بۆ ئه‌و دیارده‌یه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له پێستی ناوه‌وه‌ی ده‌ست و له پێیه‌كانمان دروست ده‌بێت؟
پێشتر له‌باره‌ی هۆی ئه‌و دیارده‌وه ده‌گوترا، كه له ئه‌نجامی چوونی
ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئاو بۆ ناو پێست یان به‌هۆی ده‌رچوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری خوێیه‌كان له پێسته‌وه له ئه‌نجامی زۆر مانه‌وه‌یان له نێو ئاودا، په‌نجه و ده‌ستمان به‌مشێوه‌یه لۆچ و چرچی ده‌یگرێت، به‌ڵام توێژینه‌وه زانستییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ڕوودانی ئه‌و حاڵه‌ته زۆر له‌وه قووڵتره كه به‌م ساده‌یییه لێك بدرێته‌وه و وه‌ڵامی هۆكاری روودانی ئه‌و حاڵه‌ته بدۆزرێته‌وه.
زانایان له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه دروستبوونی ئه‌و لۆچ و چرچییه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پێوه‌ندی به مێژووی گه‌شه‌ی مرۆڤه‌وه هه‌یه له سه‌ره‌تای بوونی مرۆڤه‌وه ورده ورده ئه‌و دیارده‌یه سه‌ریهه‌ڵداوه و گه‌شه‌ی كردووه، ئه‌مه‌یش بۆ خۆگونجانی جه‌سته و پێستی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی زه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م دیارده‌یه ماوه‌یه‌كی زۆر زانایانی تووشی سه‌رسڕمان كرد، كه بۆچی به مانه‌وه‌ی زۆر له نێو ئاو ته‌نیا ده‌ست و پێ تووشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بێ و به‌شه‌كانی تری پێستی جه‌سته‌ی مرۆڤ ئه‌و دیارده‌یه‌ی لێ به‌دی ناكرێت، پێوانه‌ی ماوه‌ی دروستبوونی ئه‌و حاڵه‌ته‌یشیان له پێستی په‌نجه‌كان به تایبه‌تی كرد و گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه دوای مانه‌وه‌ی ده‌ست بۆ ماوه‌ی سێ خوله‌ك و نیو له نێو ئاوێك كه پله‌ی گه‌رمی 40 پله‌ی سیلیزی بێت، ئه‌و لۆچ و چرچییه له پێستی په‌نجه دروست ده‌بێت. به‌ڵام له نێو ئاوی سارد كاتێكی زیاتری پێویسته، هاوكات پێستی ده‌ستی ژنان ماوه‌یه‌كی زۆرتری ده‌وێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێستی ده‌ستی پیاوان بۆ ڕوودانی ئه‌و دیارده‌یه و ده‌ركه‌وتنی لۆچ و چرچی له پێستی ده‌ست و پێیه‌كان.
پێستی ناوله‌پمان و ژێر پێكانمان هاوشێوه‌ی پێستی ئاسایی نییه
له ڕووی فیزیكییه‌وه كرداره‌كه به‌مجۆره دروست ده‌بێت، كاتێك په‌نجه‌كانمان ده‌خه‌ینه نێو ئاوه‌وه، پێستی ناوله‌پمان و ژێر پێكانمان هاوشێوه‌ی پێستی ئاسایی نییه، به‌ڵكوو كونیله ورده‌كانی ده‌ردانی ئاره‌ق ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه ئاو دزه‌بكاته نێو به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پێست و خوێیه‌كان بێنه ده‌ره‌وه، خوێنی كه‌متر بۆ ئه‌و شوێنانه بچێت، به‌مشێوه‌یش سڕبوونێكی گشتی دروست ده‌بێت و ئه‌م دیارده‌یه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. له ئه‌نجامی ئه‌و پرۆسه‌یه په‌نجه‌كان كێش و قورسایی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و به ته‌واوی سووك ده‌بن، له‌مه‌یش دا په‌نجه‌كان سیفه‌تێكی بوونه‌وه‌ره ئاوییه‌كان وه‌رده‌گرن و كێشیان زۆر سووك ده‌بێ و ئاو تووشی لیقبوونێكی كاتی‌یان ده‌كات.
له دوا توێژینه‌وه‌یشدا زانایان دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه نهێنی ئه‌و دیارده‌یه نابێ ته‌نیا ئه‌وه بێت، بۆیه پێوانه‌ی هێزی ده‌ستێكی ناته‌ڕبوو و ته‌ڕبوویان كرد، له كاتی جووڵه‌كردن و به‌زركردنه‌وه و به‌كارخستنی هێزی مرۆڤ، ئه‌وه‌یان بۆ ڕوون بووه‌وه، كه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستی ته‌ڕبووه و لۆچ و چرچی لێ دروستبووه، توانا و هێزی كه‌متره به به‌راورد به ده‌ستی وشكی كه‌سێكی تر.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ته‌ڕبوونی و دروستبوونی ئه‌و لۆچ و چرچییه له ده‌ستی مرۆڤ، یارمه‌تیده‌ره تا كه‌لوپه‌لی ته‌ڕ و لیقبوو بتوانێت به په‌نجه‌كانی بگرێ، له كاتێكدا ئه‌مه له حاڵه‌تی ئاسایی قورسه و ئاسان نییه. زانایانی بواری جیناتی مرۆڤیش دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه مرۆڤه سه‌ره‌تای و زۆر كۆنه‌كان ئه‌و جۆره تایبه‌تمه‌ندییه و حاڵه‌ته له په‌نجه‌كان و ده‌ست و پێیان بوونی نه‌بووه، بۆیه له‌و سه‌رده‌مه نه‌یانتوانیوه شتی ته‌ڕبوو و لینج و لیقبوو بگرن، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی كات له ئه‌نجامی پێویستی مرۆڤ به‌و تایبه‌تمه‌ندییه بۆ مانه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی و به‌رده‌وامیدان به ژیان، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه له ده‌ست و پێیه‌كانی دروست بووه، بۆیه نهێنی دروستبوونی ئه‌و دیارده‌یه بۆ پێویستییه‌كی جیناتی مرۆڤ و گۆڕانی بنه‌مای خانه‌كانی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و گۆڕانكاری و گه‌شه‌پێدانه‌یش ملیۆنان ساڵی پێویست بووه، تا گه‌یشتوون به‌و دۆخه‌ی ئێسته و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه له ده‌ست و پێیه‌كانمان دروست بووه.