له ڕۆژانی ڕابردوو وێنه‌ی نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له میدیاكان به چڕی بڵاوبووه‌وه كه چه‌كی به ده‌سته‌وه‌یه و له‌گه‌ڵ چه‌ندان پاسه‌وانی تایبه‌تی خۆی به جلی سه‌ربازییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان بۆ جه‌نگ و شه‌ڕی خوێناوی ئاماده بكه‌ن، هاوكات له میدیاكان باس له‌وه‌یش ده‌كرێ كه مالیكی باری ته‌ندروستی تێكچووه و به‌رگه‌ی ئه‌و فشار و ململانێ سیاسییه ناگرێ كه به‌رۆكی گرتووه. بۆیه یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كانیش ئه‌وه‌یه كه دواجار سه‌در و مالیكی په‌نا بۆ دروستكردنی شه‌ڕی ناوخۆ له نێوان شیعه‌كان ببه‌ن و خوێنڕێژییه‌كی زۆر له به‌غدا و ناوچه شیعه نیشینه‌كانی عێراق دروست بكه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی "العرب"ی له‌نده‌نی له‌وباره‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، سه‌ره‌ڕای كشانه‌وه‌ی له په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، به‌ڵام موقته‌دا سه‌در توانی ڕێگری له‌وه بكات، كه نووری مالیكی جارێكی تر خۆی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی نوێی عێراق كاندید بكاته‌وه، به‌ڵام كێشه‌كه لێره‌وه كۆتایی نه‌هات، بگره سه‌در سووره له ڕێگرتن له‌وه‌ی كه‌سێكی نزیكی نووری مالیكیش ببێته سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، بۆ شه‌وی چوارشه‌می ڕابردوو لایه‌نگرانی هان دا و خه‌ڵكێكی زۆر چوونه ناوچه‌ی سه‌وز و هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ته‌لاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به توندی ڕه‌تكرایه‌وه.
له وه‌ڵامێكی ئه‌و پێشهاته نوێیه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دووپاتی له‌وه كرده‌وه، دوای ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ كاندیدكردنی كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانی، جموجۆڵ و داوای گومان‌لێكراو بۆ دروستكردنی ئاڵۆزی و فیتنه و تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵك له میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به چڕی بڵاو ده‌كرێنه‌وه. بۆیه ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه ڕوویان دا به‌شێكن له‌و ململانێ خێراییه‌ی كه بوونی هه‌یه و مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه به خێراییش بته‌نێته‌وه و دواجار كه‌س نه‌توانێ كۆنتڕۆڵی بكات. هاوكات چوارچێوه‌كه گومانی خسته سه‌ر كاردانه‌وه‌ی پۆلیس و هێزه‌كانی ته‌ناهی كه به ئاسایی ڕێگه‌یان به خۆپێشانده‌ران دا بچنه نێو په‌رله‌مانه‌وه و سووكایه‌تی به‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی عێراق بكه‌ن، كه دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌ستووری و یاسایییه.
زۆرێك له شاره‌زایانی سیاسی و كه‌سایه‌تییه‌كانیش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه گرتنه‌به‌ری ئه‌و ئاراسته‌یه له‌لایه‌ن سه‌در و هه‌وڵدان بۆ سه‌پاندنی هه‌ڵوێست و هه‌ژموون و بۆچوونی خۆی ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه‌یش، له ڕێی جووڵاندنی شه‌قام بۆ ڕێگرتن له مالیكی و كه‌سه نزیكه‌كانی په‌رده‌ی له‌سه‌ر گه‌ڕێكی تری ململانێكان هه‌ڵدایه‌وه، كه مه‌ترسی و ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه، دواجار ئه‌و ململانێ و ناكۆكییه بۆ شه‌ڕی ناوخۆی شیعه - شیعه كورت ببێته‌وه و له داهاتوویه‌كی نزیك شه‌ڕێكی له‌مجۆره له ناوچه‌كانی باشوور وناوه‌ڕاست به گشتی و به‌غدا به تایبه‌تی هه‌ڵبگیرسێت و خوێنڕشتنێكی زۆری لێ بكه‌وێته‌وه.
موقته‌دا سه‌در ده‌یه‌وێ هێزی جه‌ماوه‌ری خۆی به‌كاربهێنێت و هه‌ڵوێست و ویستی خۆی به‌سه‌ر هه‌مووان بسه‌پێنێت، هاوكات ئه‌مه په‌یامێكیش بوو بۆ لایه‌نه‌كانی سیاسی، كه ده‌رچوون و ده‌ستكێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ڕه‌وته‌كه له په‌رله‌مان به مانای ڕۆیشتنی یه‌كجاره‌كی نییه له په‌رله‌مان، به‌ڵكو سه‌در خه‌ڵكی ئاسایی سه‌ر شه‌قامی برده‌وه نێو په‌رله‌مان و هه‌میشه ڕێگری له هه‌ر بڕیار و كارێك ده‌كات كه ویست و خواستی خۆی له‌سه‌ری بوونی نه‌بێت.
عه‌لی ئه‌لبه‌دیر شرۆڤه‌كاری سیاسی له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، سه‌در له ڕێی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێواره‌ی چوارشه‌می ڕابردوو گرتییه‌به‌ر، به ڕوونی ده‌یه‌وێ به ڕوونی به هه‌مووان بڵێت، نه حكوومه‌ت و نه هیچ پێشڤه‌چوونێك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و هه‌نگاوه ده‌ستوورییه‌كان ناتوانرێ بێ ڕه‌زامه‌ندی و ئۆكه‌سی ئه‌وا هه‌نگاوی بۆ بنێردرێت.
ئیحسان شمه‌ری پسپۆری سیاسی له زانكۆی به‌غدا له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، موقته‌دا سه‌در له نێو مامه‌ڵه‌كردن له بازنه‌ی حزبه سیاسییه‌كان چووه ده‌ره‌وه و هه‌میشه‌یش ناڕازی ده‌بێت، له هه‌ر هه‌نگاوێكی نوێ له عێراق ده‌گیرێته‌به‌ر، چونكه به هێنانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ سه‌ر شه‌قام به وردی ئه‌وه‌ی به گوێی هه‌مووان چرپاند، كه هه‌رچه‌ند له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بن، ئه‌وا ده‌توانن به زه‌بری هێز ڕووبه‌ری هه‌مووان ببیته‌وه.
ریناد مه‌نسوور له ناوه‌ندی توێژینوه‌ی چاتام هاوس گوتی، سه‌در هیو دواخه‌وازێت هێزی شه‌قام به به‌رده‌وامی له دژی هه‌ر حكوومه‌تێك بوه‌ستێته‌وه، كه بێ ڕه‌زامه‌ندی و په‌یامی ئه‌و هیچ یه‌كێك له‌و پرۆسانه ناتوانرێ ئه‌نجام بدرێن و تێپه‌ڕێنرێین. به‌مشێوه‌یه‌یش ڕێگری سه‌رسه‌ختانه له دوژمنه كلاسیكییه‌كانی له ناو ڕیزه‌كانی شیعه ده‌كات و ده‌یه‌وێ خۆی وه‌ك بڕیاربه‌ده‌ستی سیاسی یه‌كه‌م و كۆتایی شیعه‌كان ده‌ربخات و هه‌مووان ناچار بكات بچنه ژێر عه‌باكه‌یه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی نووری مالیكی ببێته‌وه و كۆتایی به ژیانی سیاسی بهێنێت.