پاش ده‌ستكردنی لایه‌نگرانی سه‌در به خۆپێشاندان و هه‌ڵدانی خێمه‌ی خۆپێشانده‌ران له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و كۆنتڕۆڵكردنی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش داوای خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له لایه‌نگرانی ده‌كات، ئه‌مه‌یش له ژێر ناوی پاراستن و به‌رگری له ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كان. شاره‌زایانیش ئه‌و هه‌نگاوه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به ڕووكردنی به‌نزین به ئاگری ناكۆكییه‌كان ناو ده‌به‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و هه‌نگاوه زۆر مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ناوخۆیی له نێوان شیعه‌كان زۆر زیاتر ده‌كات.
چاودێران و شاره‌زایان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه داوای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ هاتنه سه‌ر شه‌قامی لایه‌نگرانی و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و سازكردنی خۆپێشاندان، واته هاتنی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و گرووپه میلیشیاكان بۆ نێو گۆڕه‌پانی خۆپێشانده‌ران و هه‌ڵكوتانه سه‌ر لایه‌نگرانی سه‌در كه چه‌ند ڕۆژێكه ده‌ستیان به خۆپێشاندان كردووه، له ئه‌گه‌رێكی له‌مجۆره‌یش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكرێ، كه لایه‌نگرانی سه‌در و میلیشیاكانی سه‌رایای سه‌لام و سوپای مه‌هدی بێده‌نگ بن و ڕووبه‌ڕووی میلیشیاكانی سه‌ر به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌بنه‌وه، به‌مه‌یش شه‌ڕ و پێكدادانی خوێناوی ده‌ست پێ ده‌كات و شه‌ڕی ناوخۆیی له نێوان شیعه‌كان دروست ده‌بێت.
له ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی "العرب"ی له‌نده‌نی هاتووه، كه ئه‌سته‌مه سه‌در ڕێگه بدات كه هاوشێوه‌ی 2009 میلیشیاكان خۆپێشانده‌ران گولـله‌باران بكه‌ن و ڕه‌شبگیری ئه‌نجام بده‌ن، چونكه ئه‌مجاره خۆپێشاندانه‌كان به ڕوونی دیاره و سه‌در به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و بێ سڵه‌مینه‌وه خه‌ڵكی خرۆشاندووه بۆ سه‌ر شه‌قام، بۆیه به ناچاری ده‌بێ به‌رگریان لێ بكات، ئه‌گه‌ر كارێكی له‌مجۆره نه‌كات، ئه‌وا زیانێكی گه‌وره‌ی سیاسی ده‌كات و ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆره‌ی كه له ده‌وری سه‌در و په‌یامه‌كه‌ی كۆبوونه‌ته‌وه، په‌رته‌وازه ده‌كه‌ن، ئه‌م كاره‌یش ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ژموون و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری موقته‌دا سه‌در.
سیاسییه‌كان له به‌غدا ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته به ساڵی 2008 و یاخیبوونی سه‌در له حكوومه‌ت و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت پێناسه ده‌كه‌ن، كاتێك سه‌در له ڕێی سوپای مه‌هدییه‌وه له دژی نووری مالیكی كه ئه‌و كات سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو، چه‌كی به‌رز كرده‌وه و نووری مالیكیش به توندترین شێوه ڕووبه‌ڕووی سوپای مه‌هدی بووه‌وه و گورزی گه‌وره‌ی لێ وه‌شاندن، كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ناكۆكی سه‌در و مالیكی كه تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌ك كۆتایی نایه‌ت، بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ی 2008 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی له پشت ئه‌و پشێوی و پێشێلكارییانه‌ن له دژی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی، به‌رپرسیاریه‌تی ته‌واویان له ئه‌ستۆدایه، چونكه به‌م كاره نه‌ك ته‌نیا دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، بگره ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیشیان خستووه‌ته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره. ته‌واوی ئه‌و هه‌نگاوانه‌یش پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستووری عێراقن، بۆیه به توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ن و داوای گفتوگۆ و ئاشتی له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه لایه‌نگرانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ به‌رگریكردن و پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و شه‌رعیه‌تی ده‌ستووری ناچارن بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
هه‌فته‌ی ڕابردوویش به‌هه‌مانشێوه په‌رله‌مانیان كۆنتڕۆڵ كرد
دوێنێ شه‌موو بۆ جاری دووه‌م لایه‌نگرانی سه‌در چوونه‌وه نێو په‌رله‌مان و خۆپێشانده‌ران له هۆڵی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان كۆ ببوونه‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا هه‌فته‌ی ڕابردوویش به‌هه‌مانشێوه په‌رله‌مانیان كۆنتڕۆڵ كرد، ئه‌م كاردانه‌وه‌ی سه‌در و لایه‌نگرانیشی دوای ئه‌وه هات، كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به كۆی ده‌نگی لایه‌نه سیاسییه‌كان، محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی وه‌ك كاندیدی چوارچێوه‌كه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق كاندید كرد، به‌ڵام سه‌در و ره‌وته‌كه‌ی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د ئه‌لسوودانی به كه‌سێكی سه‌ر به مالیكی هه‌ژمار ده‌كه‌ن، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌لسوودانی ببێت به سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتوو. ئه‌م جووڵه‌یه‌ی سه‌دریش به‌و مانایه دێت، كه هه‌رچه‌ند ڕه‌وته‌كه‌ی له په‌رله‌مان و حكوومه‌ت كشاونه‌ته‌وه، به‌ڵام كاندیدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتوو بێ ڕه‌زامه‌ندی و ئۆكه‌ی سه‌در ناتوانێت بچێته سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه و ببێت به سه‌رۆكی حكوومه‌ت.
ئێسته نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسایش هاوشێوه‌ی 2008 مامه‌ڵه ده‌كات و په‌یامی هێمنانه بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌یه‌وێ سه‌در بكات به دێوه‌زه‌مه‌ی عێراق و سه‌رچاوه‌ی تێكدان و كێشه‌كان، تا دواجار بیانووی ته‌واوی ده‌ست بكه‌وێت، حكوومه‌ت و هێزه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سه‌در و لایه‌نگرانی به‌كاربهێنێت و سیناریۆی 2008 دووباره بكاته‌وه.
له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان هاتنه سه‌ر شه‌قامی لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دۆخه‌كه مه‌ترسیدارتر ده‌كات، چونكه به ته‌نیا هه‌ڵه‌ی چه‌ند خۆپێشانده‌ران له هه‌ر لایه‌ك به هێرشكردنه سه‌ر یه‌كتر، مه‌ترسی هه‌یه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فره‌وان ڕوو بدات و دۆخه‌كه به ته‌واوی له ژێر كۆنتڕۆڵ ده‌ربچێت و نه‌توانرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك دۆخه‌كه به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێنرێته‌وه و كۆتایی به گرژییه‌كان بهێنرێت.