لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا "كۆنگرێس" پرۆژه یاسایه‌كی بۆ ڕیشه‌كێشكردنی پیشه‌سازی و بازرگانی ڕژێمی ئه‌سه‌د به ماده هۆشبه‌ره‌كان په‌سه‌ند كرد، تا حكوومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بكه‌وێته جووڵه و هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئه‌و تۆڕه بازرگانی و مافیاییه بدات، كه ڕژێمی ئه‌سه‌د بۆ گواستنه‌وه و بازرگانی به ماده هۆشبه‌ره‌كان له سووریا دروستی كردووه و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌یش هۆشبه‌ره‌كان بۆ زۆرینه‌ی وڵاتانی تری دنیا هه‌نارده ده‌كرێن.
پرۆژه یاساكه له‌لایه‌ن فره‌نچ هیل كۆنگرێسمانی پارتی
كۆمارییه‌كان پێشكه‌شكراوه و له ناوه‌رۆكه‌كه‌یشی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا پابه‌ند ده‌كات، به داڕشتنی ستراتیجێكی ڕوون و ڕاسپاردنی ئاژانس و دامه‌زراوه تایبه‌ته‌كانی ئه‌و بواره، بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه و په‌كخستنی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن و بازرگانیكردنی ڕژێمی ئه‌سه‌د به ماده هۆشبه‌ره‌كان، كه زانیاری و به‌ڵگه‌ی زۆریش ده‌ست ئه‌مه‌ریكا كه‌وتوون، به‌وه‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌د به فه‌رمی له پشتی ئه‌و بازرگانییه‌وه‌یه و خه‌ریكه سووریا ده‌بێته ناوه‌ندی سه‌ره‌كی هه‌نارده‌كردنی هۆشبه‌ره‌كان بۆ ئه‌وروپا و وڵاتانی تری جیهان.
هه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن لیژنه تایبه‌ته‌كانه‌وه، ده‌خرێته به‌رنامه‌ی دانیشتنی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ر كۆنگرێس به زۆرینه‌ی ده‌نگ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات، ئه‌وكات ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا "سێنات" ده‌كرێت، دوای په‌سه‌ندكردنی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی سێناتیش، ئه‌وكات وه‌ك یاسایه‌ك دهردهچووێنرێ و حكوومه‌تی بایدن پابه‌ند ده‌بێت، به جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م بڕگه و ماده‌كانی ناو یاساكه. ئێسته پرۆژه‌كه ته‌نیا له لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه په‌سه‌ندكراوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له داهاتوویه‌كی نزیك بخرێته به‌رنامه‌ی دانیشتنی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاوه و هه‌نگاو به هه‌نگاو پرۆژه‌كه یاساكه تێپه‌ڕێنرێت، تا ده‌بێت به یاسایه‌ك و دهردهچووێنرێت.
ئه‌یمه‌ن عه‌بدولنوور چالاكی سیاسی سووری له‌وباره‌وه گوتی، به‌ر له سێ ڕۆژ چاوم به فره‌نچ هیل كۆنگرێسمان و پێشكه‌شكاری پرۆژه یاساكه له واشنتن كه‌وت و به گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی كه له لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه داینناوه له ماوه‌ی كه‌متر له سێ مانگ پێویسته پرۆژه یاساكه سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كان تێپه‌ڕێنێت و ده‌ربچوێنرێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر هیچ ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیرانه‌وه ڕوونه‌دات، به‌ڵام به ئه‌سته‌میش ده‌زانرێ به‌ربه‌ستی له‌مجۆره دروست ببێت، چونكه پرسی ماده هۆشبه‌ره‌كان زۆر مه‌ترسیداره و هیچ یه‌كێك له دوو پارته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی نێو كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین، كه ڕژێمی ئه‌سه‌د ببێت به گه‌وره‌ترین بازرگان و هه‌نارده‌كاری هۆشبه‌ره‌كان بۆ وڵاتانی جیهان.
عه‌بدولنوور له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی یاساكه ورده‌كاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، یه‌كێك له خاڵه‌كان بریتییه له هاوكاری و یارمه‌تیدانی وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، وه‌ك ئوردن و وڵاتانی كه‌نداو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڕێگری له گه‌یشتنی هۆشبه‌ره‌كان له سووریاوه بۆ وڵاتانی كه‌نداو و ناوچه‌كه بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش سیسته‌می سزاكان له‌سه‌ر ڕژێمی ئه‌سه‌د زۆر قورس‌تر ده‌كرێن، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و یاسایی ئه‌سه‌د ناوی ده‌چێته لیستی بازرگانان به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه، كه ئه‌مه‌یش یه‌كه‌مجاره حاڵه‌تێكی له‌مجۆره ڕووبدات و سه‌رۆكی ڕژێمێك وه‌ك بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ناوی تۆمار بكرێت و بخرێته نێو یاسا و لیسته‌كانه‌وه.
واشنتن پابه‌ند ده‌كات، كه ستراتیجێكی ورد و گشتگیر بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده مه‌ترسیداره دابڕێژێت
زیاتر گوتی، پرۆژه‌كه حكوومه‌تی واشنتن پابه‌ند ده‌كات، كه ستراتیجێكی ورد و گشتگیر بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده مه‌ترسیداره دابڕێژێت، تا بازرگانی به هۆشبه‌ره‌كان و به‌رهه‌مهێنانی حه‌بی هۆشبه‌ر و ڕه‌وانه‌كردنی بۆ وڵاتانی جیهان له‌لایه‌ن ڕژێمی سووریاوه بوه‌ستێنێت، مه‌به‌ست له‌و ستراتیجه گشتگیرهیش هه‌ر ئه‌وه نییه كه ڕژێمی سووریا بكرێت به ئامانجی سه‌ره‌كی، به‌ڵكو ئه‌و وڵاتانه‌یشی كه هاوكاری ده‌كه‌ن و یارمه‌تی ڕژێم ده‌ده‌ن، یان ترانزێتی گواستنه‌وه‌ی باره‌كانی هۆشبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ڵوه‌سته‌ی توندیان له‌سه‌ر ده‌كرێ و سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
به‌شار ئه‌سه‌د و ڕژێمه‌كه‌ی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له 2011ه‌وه به زه‌بری چه‌ك و ئاگر و ئاسن و گازی كیمیایی و خنكێنه‌ر رووبه‌ڕووی گه‌لی سووریا ده‌بنه‌وه و تاوانی جه‌نگ به به‌رده‌وامی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌موو بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن، هاوكات سووریا به گشتی و به تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌ستی ڕژێمی ئه‌سه‌ددان كراون به ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی هه‌نارده‌كردنی هۆشبه‌ره‌كان بۆ وڵاتانی تری جیهان و جۆره‌ها حه‌بی هۆشبه‌ریشیان لێ دروست ده‌كرێ و ڕه‌وانه‌ی وڵاتان ده‌كرێت، كه یه‌كێك له به‌رهه‌مه زۆر بڵاوهكانیش بریتییه له دروستكردنی حه‌بی كه‌پتاگۆن. هۆی ده‌ستوه‌ردانی ئه‌سه‌د و ڕژێمهكهیشی له‌و كاره بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی بودجه و سه‌رمایه‌ی پێویست ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ درێژه‌دان به حوكمی ڕژێمه‌كه، به تایبه‌ت دوای سه‌پاندنی سزا قورسه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر سووریاوه له ڕێی "یاسای قه‌یسه‌ر"ه‌وه. به گوێره‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ئێسته سووریا به یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین وڵاتانی جیهان له به‌رهه‌مهێنانی حه‌بی هۆشبه‌ر و بازرگانی به ماده هۆشبه‌ره‌كان داده‌نرێت.