وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی له عێراقدا دروست بووه، كێشه‌ی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌یه، ره‌وت و حزبه‌كان له‌و وڵاته توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه قۆناغه‌كه تێپه‌ڕێنن، ئێمه ده‌ستوه‌ردان ناكه‌ین.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گوته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ناسر كه‌نعانی رای گه‌یاندووه، ئه‌و كێشانه‌ی له عێراقدا سه‌ریان هه‌ڵداوه كه خه‌ریكه به‌ره‌و توندوتیژی سه‌رده‌كات، به‌لای ئێمه‌وه عێراق دراوسێیه‌كی گرنگه، بۆیه چاودێریی دۆخه‌كه به هه‌سته‌وه‌رییه‌وه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌ستوه‌ردان له كێشه ناوخۆییه‌كانی وڵاته‌كه ناكه‌ین.
ئه‌وه‌شی گوتووه، كۆماری ئیسلامیی ئێران پێی وایه ئاسایشی عێراق له ئاسایشی خۆیدایه، بۆیه پێی وایه ره‌وت و حزبه‌كان خۆیان ده‌توانن ئاسته‌نگه‌كان هه‌ڵبگرن و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، رێی یاسایی و ئاشتیی هه‌ڵبژێرن.
دواتریش روونی كرده‌وه كه ئه‌وان رێز له ویستی عێراقییه‌كان ده‌گرن و ده‌ستوه‌ردان له كێشه‌كانیان ناكه‌ن، پێیان وایه تاكه رێی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، ته‌نیا گفتوگۆیه. بۆیه ده‌زانین كه گه‌لی عێراق هۆشیارن و ده‌توانن ئه‌م قۆناغه‌ش تێپه‌ڕێنن.