شاسوار عه‌بدولواحید داوای ئاڵۆزی و گرژی ده‌كات و هانی هاووڵاتی ده‌دات به‌بێ هۆكارێكی دیاریكراو، بێنه سه‌ر شه‌قام. په‌رله‌مانتاران و نووسه‌ران به پێویستی ده‌زانن هه‌رچی زووه شاسوار به یاسا لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و بدرێته دادگا، چونكه تێكدانی ئاسایش و ئارامی كوردستان هێڵی سووره.
چیا شه‌ریف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی گوت، شاسوار كه‌سێكی به‌رژه‌وه‌ندیخواز و ئاژاوه‌گێڕه و مرۆڤێكی بێ كه‌سایه‌تییه، بۆ سوودی خۆی هه‌موو كارێك ده‌كات و سڵ له هیچ ناكاته‌وه.
ئه‌و گوتی، ئاسایشی نیشتمانی و ئارامی و هێمنی و ته‌ناهیی كوردستان، له هه‌موو شتێك گه‌وره‌تره و نابێت ڕێ به‌هیچ كه‌سێك بدرێت گرژی و ئاڵۆزی دروست بكات و ئه‌م ئارامییه تێكبدات.
ڕێ به‌هیچ كه‌سێك نادرێت نیازه گڵاوه‌كانی خۆی به‌دی بێنێت
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئێره عێراقی وێران و بێ یاسا نییه، به‌ڵكو كوردستانه و یاسا سه‌روه‌ره و هه‌مووان له ژێر چه‌تری یاسادا یه‌كسانین، ڕێ به‌هیچ كه‌سێك نادرێت نیازه گڵاوه‌كانی خۆی به‌دی بێنێت''
چیا شه‌ریف پێی وایه ده‌بوو له‌م ڕۆژه پیرۆزه و له‌م كاته‌دا كه هه‌موو كوردستان غه‌مباره به‌هۆی هاتنه‌وه‌ی ڕووفاتی ئه‌نفاله‌كان و برینێكی تری كورد كولاوه‌ته‌وه، هه‌مووان ماته‌مینییان بگێڕایه و به‌شدارییان بكردایه له‌و رێوڕه‌سمه، نه‌ك به‌م جۆره ڕه‌فتار و گوتاره دوژمناكارانه، وه‌ك نه‌یار و ناحه‌زێك دهربكهوتنایه.
حامید گه‌وهه‌ری نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر، به "وشه"ی گوت، شاسوار بۆ قه‌رزه‌كانی و ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی و ته‌واوی سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی و هه‌ڵه و تاوانه‌كانی كه ئه‌نجامیان ده‌دات، ده‌بێ به دادگا لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ئه‌و گوتی، ئه‌م ره‌فتارانه‌ی شاسوار ته‌نیا خۆدزینه‌وه‌یه له یاسا، به كاره نه‌شیاوه‌كانی ده‌یه‌وێ له‌م ڕێیه‌وه به‌ته‌واوی خۆی قوتار بكات و كات بكوژێت و لێپێچینه‌وه‌ی لێ نه‌كرێت.
هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانێ هه‌مووان به یه‌كده‌نگ سكاڵا و لێپێچینه‌وه له شاسوار بكه‌ن، له ئاست حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان و ته‌نانه‌ت له ئاست تاكه‌كه‌سی ئه‌و داوایه تۆمار بكرێت.
سلێمانی\تایبه‌ت