له زۆرینه‌ی ڕه‌های ئاینه ئاسمانی و زه‌مینییه‌كان رووح شتێكی ته‌واو پیرۆز و ڕێزلێگیراوه و كه‌مترین زانیاریشی له‌سه‌ر هه‌یه، ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر زه‌وی پێڕه‌وی ئاینێك ده‌كه‌ن، له گه‌ڕان و پرسیاركردن له‌باره‌ی رووحه‌وه وه‌ستاون، چونكه به ته‌واوی پابه‌ندن به‌و زانیارییانه‌ی كه له كتێبه ئاینییه‌كان له‌باره‌ی رووحه‌وه بوونی هه‌یه، به‌ڵام زانایان و بێباوه‌ڕان به‌رده‌وام خه‌ریكی وروژاندنی پرسیار و تاقیكردنه‌وه‌ی زانستین، تا ڕاستی یان پێچه‌وانه‌ی بوونی رووح له مرۆڤدا بسه‌لمێنن، ئه‌مه تا ئێسته نه‌توانراوه به‌دی بهێنرێت، به‌ڵام ئه‌فسانه‌یه‌ك باس له‌وه ده‌كات كه رووح له جه‌سته‌ی مرۆڤ بوونی هه‌یه و كێش و قورسییه‌كه‌یشی ده‌گاته 21 گرام.
چیرۆكی دۆزینه‌وه‌ی رووح له جه‌سته‌ی مرۆڤ و پێوانه‌كردنی كێشه‌كه‌ی له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستی پێكرد
چیرۆكی دۆزینه‌وه‌ی رووح له جه‌سته‌ی مرۆڤ و پێوانه‌كردنی كێشه‌كه‌ی له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستی پێكرد، كاتێك له ناوچه‌ی دۆرشیسته‌ر كه یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری بۆستنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پزیشكێك به ناوی دنكان ماكدۆگال كه‌وته وروژاندنی پرسیار له‌باره‌ی رووحه‌وه و دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر له ڕاستیدا رووح له مرۆڤ بوونی هه‌بێت، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ڕووبه‌رێك داگیر ده‌كات و كێش و قه‌باره‌ی هه‌یه، به‌ڵام كه زۆرێك له خه‌ڵكی دووپات له بوونی ده‌كه‌نه‌وه و هیچ كێشه و قه‌باره‌یه‌كیشی نازانرێت، پێویسته بگه‌ڕێین و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بدۆزینه‌وه.
ماكدۆگال گوتی، له ڕووی ئه‌ندامییه‌وه، ئه‌گه‌ر رووح به‌شێك بێت له جه‌سته‌ی مرۆڤ، پێویسته جیاوازی له كێشی مرۆڤ به‌ر له مردن و دوای مردنی دروست ببێت، چونكه زۆربه‌ی ئاینه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه له دوای مردن، رووح له جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌رده‌چێ و بوونی نامێنێت، به‌وهۆیه‌وه مرۆڤ گیان له ده‌ست ده‌دا و كۆتایی دێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌و پزیشكه چه‌ند خۆبه‌خشێكی به ته‌مه‌نی خسته ژێر تاقیكردنه‌وه و ڕه‌زامه‌ندی لێ وه‌رگرتن كه به‌رده‌وام چاودێرییان بكات، تا پێش و دوای مردنیان كێشی جه‌سته‌یان بپێوێت و ڕاستی و جیاوازییه‌كه‌ی بۆ ده‌ربكه‌وێت. له‌وكاته به‌هۆی نه‌خۆشی سیله‌وه ڕێژه‌ی مردن له ئه‌مه‌ریكا و جیهان ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕووی له به‌رزبوونه‌وه ده‌كرد، بۆیه ده‌سكه‌وتنی كاتی مه‌رگی چه‌ند كه‌سێك كارێكی قورس نه‌بوو، چونكه خه‌ڵكێكی زۆر له دكتۆره‌كان سه‌ره‌یان گرتبوو تا چاره‌سه‌ر بكرێن و له‌و په‌تا مه‌ترسیداره ڕزگاریان ببێت، به‌وهۆیه‌وه ماكدۆگال توانی بیرۆكه‌كه‌ی به رودی و بێ هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و به دوای جیاوازی كێشی مرۆڤ به‌ر له مردن و دوای مردن تۆمار بكات، كه جیاوازی له كێشی جه‌سته‌ی مرۆڤیش له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه بریتی بوو له 21 گرام، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یش ئه‌و پزیشكه ئه‌مه‌ریكییه‌كه دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه رووحی مرۆڤ كێشه‌كه‌ی بریتییه له 21 گرام و ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌یش هیچ گفتوگۆ و شیكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێت و ئه‌و ڕاستی بوونی رووح و كێشی دۆزیوه‌ته‌وه.
گرفته‌كه له‌وه‌دابوو، كه ماكدۆگان چه‌ندان كه‌سی خسته ژێر ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه، به‌ڵام كێشی جه‌سته‌ی سه‌رجه‌میان له كاتی زیندوویه‌تی و دوای مردنیان به ته‌واوی وه‌ك یه‌ك نه‌بوو، بگره له نێوان 15 تا 28 گرامدابوو، زۆرینه‌یشیان خۆی به‌لای 21 گرام ده‌دا، واته ده‌رئه‌نجامه‌كه 100% نه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا پزیشكه ئه‌مه‌ریكییه‌كه پاش تاقیكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌كه‌ی له‌سه‌ر كێشی مرۆڤ له پێش و دوای مردن، تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌مان حاڵه‌ت له سه‌گه‌كان كرد.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 15 سه‌گی جۆراوجۆری به نموونه وه‌رگرت، كه به ده‌ست نه‌خۆشی قورسه‌وه ده‌یانناڵاند و نزیكبوون له‌وه‌ی گیان له‌ده‌ست بده‌ن، له كاتی پێوانه‌كردنی كێشی هه‌ریه‌كێكیشیان هیچ جیاوازییه‌ك له كێشی سه‌رگه‌كان له كاتی زیندوویه‌تی و دوای مردنیان بوونی نه‌بوو، كه ئه‌مه‌یش ماكدۆگالی هێنده‌ی تر له‌سه‌ر بیرۆكه و باوه‌ڕه‌كه‌ی سوورتر كرد، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی ئه‌و گۆڕانكارییه له كێشی جه‌سته له سه‌گه‌كان دروست نابێت، ئه‌و گوتی: هۆكاری ئه‌مه بریتییه له‌وه‌ی كه سه‌گه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك ناچنه به‌هه‌شته‌وه، بۆیه رووحیان بۆ ئاسمان به‌رز نابێته‌وه و كێشه‌ی جه‌سته‌یان وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام دواتر زانست ئه‌و بۆچوونانه‌ی به ته‌واوی ڕه‌ت كرده‌وه و هێمای بۆ ئه‌وه كرد، كه هۆی گۆڕانی كێشه‌ی جه‌سته به‌ر له مردن و دوای مردن، بۆ نه‌چوونی هه‌وا و وه‌ستانی خوێن له جووڵه‌كردن ده‌گه‌ڕێته‌وه.