زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕانی ده‌ست یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌یه كه به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه تووشی چینێكی دیاریكراو ده‌بێت، تێیدا ده‌ستی راست یان چه‌پ زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و شێوه‌یه‌كی نائاسایی ده‌بێت، ئه‌مه‌یش هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
د. زرار حوسێن پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو و دڵ، بۆ "وشه" به خاڵ چه‌ند هۆكارێكی خسته‌ڕوو كه ئه‌م حاڵه‌تی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕانه دروست ده‌كات:
باشتر وایە لەکاتی بوونی حاڵەتی لەم شێوەیە سەردانی پزیشک بکەیت
یه‌كه‌م: كه‌مخوێنی یان كه‌می ماده‌ی ئاسن، یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی وا ده‌كات ده‌سته‌كان زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕێن.
دووه‌م: كه‌می ڤیتامین B12، ئه‌و ڤیتامینه یه‌كێكه له‌و ڤیتامینانه‌ی كه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته.
سێیه‌م: له هه‌ندێك حاڵه‌تدا په‌ككه‌وتنی غوده‌ی ده‌ره‌قی، ده‌بێته هۆی ئه‌م حاڵه‌ته.
چواره‌م: حاڵه‌ت هه‌بووه كه ته‌مبه‌ڵی ژێر مێشكه‌ڕژێن وایكردووه زه‌ردی ده‌سته‌كان دروست بێ.
پێنجه‌م: له به‌شێك له نه‌خۆشانیشدا هه‌یه، به‌ڵام كه‌متر، ئه‌ویش په‌ككه‌وتنی دڵ.
باشتر وایه له كاتی بوونی ئه‌و حاڵه‌ته، سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌یت تا به ته‌واوه‌تی بزانی هۆكاره‌كه چییه و چاره‌سه‌ری ته‌واو به‌گوێره‌ی حاڵه‌ته‌كه وه‌ربگری.