میدیاکانی هۆڵەندا بڵاویان کردەوە، یانەی ئەیاکس ئەمستردام رێگری لە هاندەران کردووە لافیتە بهێننە یاریگه‌ی "یۆهان کرۆیف" و داوای لە یاریزانەکان کردووە دوای یارییەکان درێسەکانیان نه‌ده‌ن به هانده‌ران.
یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندی، له بڵاوكراوه‌یه‌كدا له سۆشیال میدیای خۆیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی ئاب، به ده‌سته‌ی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، له یارییه‌كاندا تێبینییان كردووه ژماره‌ی ئه‌و بانه‌ر و لافیتانه زۆر زیاد بووه، كه داوای درێسی یاریزانه‌كان ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی لافیته‌یان به‌رز كردووه‌ته‌وه، منداڵن.
یانه هۆڵه‌ندییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، چیتر ناتوانرێت یاریزانان هه‌موو داواكاریی هانده‌رانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها كاتێك یاریزانان درێسیان پێ ناده‌ن، زۆرجار ره‌خنه‌یان لێ ده‌گیرێت و به خۆبه‌زلزان وه‌سف ده‌كرێن.
ئەیاکس ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، بەکارهێنانی كاغه‌زی کارتۆن مەترسی ئاگرکەوتنەوەش دروست دەکات، شەمووی رابردووش چەندان لافیتە دەستی بەسەردا گیرابوو، کاتێک یاریگهكە میوانداریی یاریی جامی سوپەری هۆڵه‌ندای له نێوان ئەیاکس و ئایندهۆڤنی کرد.
ئه‌یاكس پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی هۆڵه‌ندایه، به‌ڵام سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه جامی سوپه‌ری وڵاته‌كه‌ی دۆڕاند، كاتێك به ئه‌نجامی 3-5 گۆڵ به یانه‌ی ئایندهۆڤن دۆڕا.