كه‌واته هه‌ڕه‌شه‌كانی چین و وه‌ڵامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به به‌رگریكردن له تایوان پێوه‌ندی به سیاسه‌ت و نیشتمان و نه‌ته‌وه و مافی مرۆڤ و ئازادییه‌وه نییه، بگره هه‌ردوو وڵات له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌یانه‌وێ تایوان بخه‌نه ژێر ڕكێفی خۆیانه‌وه، چونكه به كۆنتڕۆڵكردنی تایوان، له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌كێك له‌و دوو زلهێزه‌وه، ئیتر كۆتایی به‌وه‌ی تریان دێت، چونكه ئه‌و كۆمپانیا هێنده به‌هێز و كاریگه‌ره ده‌توانێ به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا به دیوه سیاسییه‌كه‌ی گه‌وره‌ترین ته‌نگژه و كاره‌سات له جیهان دروست بكات.
ته‌نانه‌ت پارچه‌ی ئه‌لیكترۆنی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رجه‌م بواره‌كانی تری ته‌كنه‌لۆجیا واشنتن له كۆمپانیای ئه‌پڵ و ئنتڵی ئه‌مه‌ریكی نایكڕێت
TSMC ناوی ئه‌و كۆمپانیه تایوانییه‌یه كه هه‌ردوو زلهێزه‌كه‌ی جیهان له‌سه‌ری شه‌ڕیان، چونكه ئه‌و كۆمپانیایه تایبه‌ت له بواری به‌رهه‌مهێنان و ئاماده‌كردنی كه‌لوپه‌لی ته‌كنه‌لۆجی و دیجیتاڵی كار ده‌كات و ڕێژه‌ی 56%ی كۆی پارچه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی جیهان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه‌ن و هیچ مۆبایل و ئامێرێكی زیره‌ك له‌سه‌ر زه‌وی بوونی نییه، كه پارچه‌یه‌كی بچووكیشی به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه نه‌بێت.
ته‌نانه‌ت پارچه‌ی ئه‌لیكترۆنی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رجه‌م بواره‌كانی تری ته‌كنه‌لۆجیا واشنتن له كۆمپانیای ئه‌پڵ و ئنتڵی ئه‌مه‌ریكی نایكڕێت و ڕوو ده‌كاته ئه‌و كۆمپانیا تایوانییه، بۆیه له ده‌ستچوونی تایوان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه واته پاشه‌كشه‌ی یه‌كجار گه‌وره و كاره‌ساتبار له بواری پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا به تایبه‌ت ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی، كه ئه‌مه‌یش پرسێكی وجودییه به‌لای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش حكوومه‌تی په‌كین ده‌یه‌وێ به‌و هه‌ڕه‌شانه بتوانێ تایوان كۆنتڕۆڵ بكات و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه بگرێت، به‌مشێوه‌یه سه‌رجه‌م پێشكه‌وتنه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا له جیهان ده‌كه‌ونه ژێر ده‌ستی چینه‌وه.
چیرۆكی ئه‌و كۆمپانیا گرنگه‌یش بۆ یه‌كه‌مجار له 1985 ده‌ستی پێكرد، كاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی تایوان توانی بڕوا به ئه‌ندازیارێكی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی بهێنێت، تا بگه‌ڕێته‌وه بۆ تایوان و یارمه‌تی حكوومه‌ت بدات له گۆڕینی تایوان له هێزێكی به‌رهه‌مهێنه‌ری كشتوكاڵه‌وه، بۆ ئابوورییه‌كی به‌هێز و پشتبه‌ستوو به پیشه‌سازی سه‌رده‌م.
ئه‌و ئه‌ندازیاره بریتی بوو له مۆریس چانگ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا بۆ وڵاته‌كه‌ی كرا به سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه زانستییه‌كان و پیشه‌سازی تایوانی، دوای دوو ساڵ له سه‌ركردایه‌تیی په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه زانستییه‌كان و پیشه‌سازی تایوان، چانگ توانی یه‌كه‌م كۆمپانیای تایوانی بۆ كه‌ره‌سته پێویستییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان دابمه‌زرێنێت، كه له‌م كاره‌یش ڕێژی 21%ی كۆمپانیاكه موڵكی حكوومه‌تی تایوان و ڕێژه‌ی 28%ی خاوه‌نداری بۆ كۆمپانیایه‌ی فلیپسی هۆله‌ندی بوو. له بنه‌ڕه‌تدا كۆمپانیاكه‌یان به سه‌رمایه‌ی 220 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دامه‌زراند و ئێسته‌یش بڕه‌كه‌ی زیاتره له 500 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
له ماوه‌ی ته‌مه‌نی كاركردنی كۆمپانیای تی ئێس ئێم سی توانیویه‌تی ببێت به یه‌كێك له زه‌به‌لاحترین كۆمپانیاكانی بواری به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی كه‌لوپه‌لی ئامێره پێشكه‌وتووه‌كان، پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له كۆمپانیاكانی تریش، ئاماده نه‌بوو كه كاڵا بۆ كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان دروست بكات و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانیش ناوی خۆیانی له‌سه‌ر بده‌ن، به‌ڵكوو خۆی ناوی خۆی به‌جۆرێك به‌رز كرده‌وه، كه ئێسته جیهان بێ ئه‌و كۆمپانیایه تووشی گه‌وره‌ترین ته‌نگژه‌ی كاڵا و پارچه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی پێكهێنه‌ری مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و سه‌رجه‌م ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی تر ده‌بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش زۆرێك له داهێنانه گرنگ و تازه‌كانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه‌ن. هاوكات ده‌ستێكی باڵای له په‌ره‌پێدانی نه‌وه‌ی پێنجه‌می تۆڕی ئینته‌رنێت و په‌ره‌پێدان و پێشخستنی زیره‌كی ده‌ستكرد و ئۆتۆمبێلی خۆكار و ئۆتۆماتیك و رۆبۆت و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مانگه ده‌ستكرده‌كان هه‌بووه و به‌رده‌وامیش له پێشخستنی ئه‌و بوارانه‌دایه. له بچووككردنه‌وه‌ی پارچه ئه‌لیكترۆنییه‌كانیش بۆ ئامێره زیره‌كه‌كانی وه‌ك مۆبایل و كاتژمێری زیره‌ك له پێش ئه‌مه‌ریكایشدایه، چونكه تاكه كۆمپانیایه كه بتوانێ پرۆسیسه‌ر و ڕام به قه‌باره‌ی پێنج نانۆمه‌تر دروست بكات، كه بچووكترین قه‌باره‌یه، له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته له توانایدایه ته‌نیا به قه‌باره‌ی هه‌شت نانۆمه‌تر ئه‌و پارچه ئه‌لیكترۆنیانه دروست بكات. بڕیاره له دوو ساڵی داهاتوویش ئه‌و پارچه ده‌گمه‌ن و پێویستیانه‌ی ئامێره زیره‌كه‌كان بۆ قه‌باره‌ی سێ نانۆمه‌تر بچووكتر بكاته‌وه، به‌مه‌یش شۆڕشێكی گه‌وره له جیهانی ته‌كنه‌لۆجیا به‌رپا ده‌كات.