دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی دوورگه‌ی تایوانی كرد و تووڕه‌یی چینی لێ كه‌وته‌وه، چینیش وه‌ك خۆده‌رخستنیش له‌ڕێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی، باس له هێزه ئه‌تۆمییه‌كانی ده‌كات.
"
ئه‌هرام" كه پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی "ئه‌لئه‌هرام"ی میسرییه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له‌ڕێی به‌رپرسێكی رای گه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی پارێزگاری له‌و كۆگایانه ده‌كات كه چه‌كی ئه‌تۆمیی تێدا پاراستوون، به‌لای كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه تا به‌رگری له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان بكه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌مان بكه‌وێته سه‌ر.
سه‌رۆكی به‌شی پاراستنی چه‌كه‌كان له وه‌زاره‌ته‌كه "فۆ تسۆنك" له كۆنگره‌یه‌ك له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی گوتوویه‌تی، په‌كین له‌گه‌ڵ پره‌نسیپی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمه، به‌ڵام بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی، پارێزگاری له‌و كۆگایانه ده‌كات كه چه‌كی ئه‌تۆمی تێیاندا هه‌ڵگرتووه و پاراستووه.
چین له هه‌ر قۆناغێك له قۆناغه‌كاندا یه‌كه‌مین وڵات نابێت چه‌كی ئه‌تۆم به‌كار بێنێت
تسۆنگ زیاتر گوتوویه‌تی، چین له هه‌ر قۆناغێك له قۆناغه‌كاندا یه‌كه‌مین وڵات نابێت چه‌كی ئه‌تۆم به‌كار بێنێت، ته‌نیا ئه‌گه‌ر بۆ پارێزگاری له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه نه‌بێت، بیر له‌و چه‌كه ناكاته‌وه.
دواتریش دووپاتی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێك له دنیادا ناكات له‌باره‌ی هێزه ئه‌تۆمییه‌كانی، بۆیه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه پارێزگاری له كۆگاكانی چه‌كی ئه‌تۆمیمان ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان.
دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا نانسی پیلۆسی، له سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی گه‌یشته تایوان، ئه‌و سه‌ردانه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه تووڕه‌یی چینی لیێ كه‌وتووه‌ته‌وه كه پێی وایه ئه‌وه ده‌ستوه‌ردانه له كاروباری وڵاته‌كه‌ی. سه‌ردانه‌كه‌ی پیلۆسیش بۆ تایوان، دوای 25 ساڵ دێت كه به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ئه‌و دوورگه‌یه‌ی كردبێت كه چین به به‌شێك له خاكه‌كه‌ی ناو ده‌بات.