كێشه‌كانی نێوان چین و تایوان به‌هۆی سه‌ردانی نانسی پیلۆسی سه‌رۆكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، دووباره گه‌رم ده‌بنه‌وه و پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته جارێكی تر ئاڵۆز بوونه‌ته‌وه. كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی چین هێز بجووڵێنێت و ئاماده‌باشی ده‌رببڕێت. پێشتر چین هۆشداری به ئه‌مه‌ریكا دابوو به سه‌ردانكردنی پیلۆسی بۆ تایوان، دۆخه‌كه ئاڵۆز ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا گوێی پێ نه‌دا و ئێسته پیلۆسی له تایوان ده‌سووڕێته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا یه‌كێك له هه‌ره پرسه گرنگه سیاسییه‌كانی دنیا و مانشێتی سه‌ره‌كیی رۆژنامه و میدیاكان، سه‌ردانی یه‌كێك له باڵاترین به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایه بۆ تایوان كه له چاره‌گه سه‌ده‌یه‌كی رابردوو بێ وێنه بووه. ئه‌وانه‌ی ئاگاداری مێژوو و پێگه‌ی تایوان نین، ره‌نگه ئه‌و پرسیاره بكه‌ن بۆچی ده‌بێت چین به سه‌ردانێكی له‌م شێوه‌یه هێنده په‌رێشان بێت. له خواره‌وه به تیشك خستنه‌سه‌ر مێژووی دامه‌زراندنی تایوان و پێگه و كێشه و ململانێیه مێژووییه‌كانی نێوان چین و تایوان، بایه‌خی ئه‌م سه‌ردانه به‌رجه‌سته ده‌كه‌ین.
پێداگریی لە چینی یه‌كگرتوو کردووە.
چین وێڕای بانگهێشتكردنی باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له چین بۆ مه‌به‌ستی لێپێچینه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی توندیشی له ئه‌مه‌ریكا كردووه، له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكاش گوتوویه‌تی ئه‌وه‌ی رووی داوه شتێكی ئاساییه و پێداگریی لە چینی یه‌كگرتوو کردووە. تا ئێسته ئه‌مه‌ریكا تایوانی وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ به فه‌رمی نه‌ناسیوه و به به‌شێك له چینی یه‌كگرتووی هه‌ژمار كردووه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌سه‌ڵاتی چین به‌سه‌ر تایوان ره‌ت ده‌كاته‌وه و پێی وایه، ده‌بێت رێز له دیموكراسی و مافی تایوانییه‌كان بگیرێت و به‌رگری لێ بكرێت.
پێوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا و تایوان
هه‌رچه‌نده له سه‌رده‌می جیمی كارته‌ر سه‌رۆكی پێشتری ئه‌مه‌ریكا، پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ تایوان پچڕان و ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ پێوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ چین په‌ره پێ دا، دوای ئه‌وه‌ی چین بوو به ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، به‌ڵام گه‌شه‌ی ئابووری تایوان و سیستمه سیاسی و ئابوورییه‌كه‌ی، وایكردووه ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵیدا به‌هێز بكات و وه‌ك كارتێك له دژی چین له ناوچه‌كه سوودی لێ وه‌ربگرێت.
ئه‌مه‌ریكا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا پێوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ تایوان زیاتر په‌ره پێ داوه و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی داوه چه‌كی پێشكه‌وتووشی پێ بفرۆشێت، هه‌نگاوێك كه چینی پێ نیگه‌ران كردووه. به‌گشتی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژمونی چین به‌سه‌ر ناوچه‌كه یه‌كێك بووه له ستراتیجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا .
تایوان له رابردوودا گرێبه‌ستی كڕینی 66 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F16 ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا واژوو كردووه، چه‌ند جارێك ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندووه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی فرۆشتنی ئه‌م چه‌كانه به تایوان، بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكایه.
چین تایوان به هی خۆی ده‌زانێت
له رابردوودا چین هه‌موو هه‌وڵێكی داوه تایوان به خاكه‌كه‌ی گرێ بدات و به له‌به‌رچاوگرتنی ته‌نانه‌ت پاراستنی سیستمی سیاسیی تایوان هاوشێوه‌ی هۆنگ كۆنگ، ویستوویه‌تی بیخاته ناو بازنه‌ی هه‌ژموونی سیاسی و ئابووری چین، داواكارییه‌ك كه تایوان ره‌تی كردووه‌ته‌وه و خوازیاره وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، مافه‌كانی بپارێزرێن و له‌گه‌ڵ وڵاتانی دنیا پێوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌بێت.
به‌هۆی ئه‌و گوشارانه‌ی له‌لایه‌ن چینه‌وه له ئارادایه، كه‌م وڵاتی دنیا ئاماده‌ن تایوان وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ به فه‌رمی بناسێنن. ئه‌ڵمانیاش هیچ پێوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسییانه‌ی له‌گه‌ڵ تایواندا نییه.
دامه‌زراندنی تایوان
ده‌وڵه‌تی كۆماری چین له ساڵی 1911 بنیات نرا و له ساڵی 1912 به فه‌رمی ناسرا. ئه‌و ده‌وڵه‌ته له رابردوودا هه‌موو خاكی چین و مه‌غۆلستانی له‌خۆ ده‌گرت. له دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانی، دوورگه‌كانی تایوان و په‌ینگۆی له ژاپۆن ستانده‌وه و ده‌ستوورێكی نوێشی دانا كه له ساڵی 1947 په‌سند كرا.
دوای شۆڕشی كۆمۆنیسته‌كان، به‌ره‌و تایوان هه‌ڵات و له‌وێ حكوومه‌ته‌كه‌ی دامه‌زراند
له ماوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی چین له ساڵی 1949، پارتی ناسیۆنالیستی چین كه به‌سه‌ر وڵات‌دا زاڵ بوو، به‌رانبه‌ر به پارتی كۆمۆنیسیتی چین پاشه‌كشه‌ی كرد. چیانگ كای سه‌رۆكی ئه‌وكاتی چین دوای شۆڕشی كۆمۆنیسته‌كان، به‌ره‌و تایوان هه‌ڵات و له‌وێ حكوومه‌ته‌كه‌ی دامه‌زراند و ده‌سه‌ڵاتی كۆمۆنیسته‌كانی به فه‌رمی نه‌ناسی.
به ناچار حكوومه‌تی كۆماری چین له دوورگه‌ی تایوان بنیات نرایه‌وه و تایپه‌ش بوو به پایته‌ختی ئه‌و حكوومه‌ته و خۆی به خاوه‌ندارییه‌تی یاسایی و شه‌رعی هه‌موو خاكی چین و مه‌غۆلستان هه‌ژمار كرد.
تایوان ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بوو
ئه‌و حكوومه‌ته‌ی له تایوان دامه‌زرابوو، له سه‌ره‌تای شه‌ڕی سارد له‌لایه‌ن زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به تاكه حكوومه‌تی یاسایی چین هه‌ژمار ده‌كرا و ته‌نانه‌ت له دامه‌زرێنه‌رانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش بوو و تا ساڵی 1971 ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوه‌كه بوو. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له رێكخراوه‌كه ده‌ركرا و كورسییه‌كه‌ی به كۆماری گه‌لی چین به‌خشرا.
كۆماری گه‌لی چین، حكوومه‌تی تایوان به نایاسایی هه‌ژمار ده‌كات و خوازیاره بگه‌ڕێنرێته‌وه سه‌ر وڵاته‌كه‌ی. تایوان سه‌ره‌تا یه‌ك حزب تێیدا حوكمی ده‌كرد، به‌ڵام دواتر بوو به وڵاتێكی فره حزبی. زۆر له وڵاتانی دنیا له ژێر كاریگه‌ریی چین پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ تایواندا نییه و به گشتی 21 وڵاتی دنیا تایوان به فه‌رمی ده‌ناسن.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا كه له تایوان گۆڕانكاریی سیاسی رووی داوه، پێوه‌ندییه‌كانی نێوان چین و تایوانیش تا ئاستێك ئاسایی بووبووه‌وه، چونكه تایوان به گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانی چین هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا په‌ره‌ی به ململانێ و ناكۆكییه‌كان داوه.
تایوان نۆزده‌یه‌م ئابووری دنیایه
تایوان به نۆزده‌یه‌م ئابووری دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت و له رووی ته‌كنه‌لۆجیا و پیشه‌سازی، زۆر پێشكه‌تووه و له رووی دیموكراسی و چاودێری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ش پێگه‌یه‌كی باڵای هه‌یه.
ژماره‌ی دانیشتووانی سه‌رووی 23 ملیۆن كه‌س ده‌بێت.
رووبه‌ری تایوان 35 هه‌زار و 980 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه و ژماره‌ی دانیشتووانی سه‌رووی 23 ملیۆن كه‌س ده‌بێت. دراوی فه‌رمیی تایوان دۆلاره. كۆمپیوته‌ر، ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ر و ئامێری ئه‌لیكترۆنیكی له گرنگترین ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ن ئه‌و وڵاته هه‌نارده‌یان ده‌كات.