گۆرانیبێژی لاو سه‌میره كارزان نوێترین به‌رهه‌می كه كلیپێكی ڕۆمانسییه به‌ناوی "موعجیزه" له یوتیوب بڵاو كرده‌وه، تا ئێسته زیاتر له 39 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
كۆنسێرتێك له شاری هه‌ولێر و سلێمانی بۆ هه‌وادارانی ساز ده‌كات
گۆرانیبێژی لاو سه‌میره كارزان له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می نووسیویه‌تی، "نوێترین به‌رهه‌مم كلیپێكی ڕۆمانسییه به‌ناوی "موعجیزه"، له كه‌ناڵی هونه‌رمه‌ند ڕێباز شهمامییه له یوتیوب بڵاوم كردووه‌ته‌وه".
شایانی باسه له كلیپی "موعجیزه"، رێباز شه‌مامی هاوسه‌ری وه‌ك مۆدێل به‌شداره، به‌رهه‌مه‌كه له تێكست و ئاوازی كیان خوسره‌وییه، ناسڕ حه‌یده‌ری كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه.
ئه‌وه له كاتێكدایه پێشتر ئه‌و گۆرانیبێژه ڕای گه‌یاندبوو كه پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی ئه‌مساڵ، كۆنسێرتێك له شاری هه‌ولێر و سلێمانی بۆ هه‌وادارانی ساز بكات.
سه‌میره كارزان ته‌مه‌نی 23 ساڵه، له دایكبووی شاری بۆكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، ماوه‌یه‌كی كه‌مه له بواری هونه‌ری ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام به‌هۆی ده‌نگه خۆشه‌كه‌یه‌وه ناوبانگێكی زۆری هه‌یه، خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكه، هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند ڕێباز شهمامییه. دوا به‌رهه‌می به‌ناوی "نابێ نا" بوو كه بڵاوی كرده‌وه.