ناڕه‌زایی و خۆپێشاندان و گرژییه‌كان له عێراق به‌رده‌وامیان هه‌یه و هیچ كه‌سیش ناتوانێ پێشبینی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و گرژیییه بكات كه دوو هه‌فته‌یه به تایبه‌تی به‌غدای پایته‌ختی گرتووه‌ته‌وه، ئاژانسی "نیوز.روو"ی ڕووسیش له ڕاپۆرتێكدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه بۆ ئاماده‌باشی له هه‌ر حاڵه‌تێكی له ناكاو ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه سه‌ربازییه‌كان له پارێزگه‌كانی تره‌وه بۆ ناو شاری به‌غدا گوێزراونه‌ته‌وه و مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆییش له نێوان شیعه‌كان كۆتایی نه‌هاتووه و تا ئێسته‌یش یه‌كێكه له بژاره‌كان و پێشبینی ڕوودانی ده‌كرێت.
داواكاری خۆپێشانده‌ران و لایه‌نگرانی سه‌در به ته‌واوی ڕوون و ئاشكرایه
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، كه ئه‌و خۆپێشاندانه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستی پێكردووه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه، له دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دامه‌وه، عێراق خۆپێشاندانی له‌مجۆره كاریگه‌ره‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه، كه مه‌ترسی له‌سه‌ر وڵاته‌كه دروست بكات و ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و پێكدادان به ته‌واوی بهێنێته كایه‌وه. هۆكاری ئه‌مه‌یش بۆ جیاوازی و ناكۆكی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به تایبه‌تیش لایه‌نه‌كانی شیعه له دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق.
داواكاری خۆپێشانده‌ران و لایه‌نگرانی سه‌در به ته‌واوی ڕوون و ئاشكرایه، ئه‌وان به توندی كاندیدبوونی محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێ و گۆڕینی سه‌ركرده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق ده‌كه‌ن. پێشتر ئاژانسی ئه‌سیۆشه‌یتد پرێسی ئه‌مه‌ریكیش بڵاوی كرده‌وه، كه تا ئێسته سوپای عێراق هیچ جووڵه‌یه‌كی به ڕووی خۆپێشانده‌ران نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت گازی فرمێسكڕێژیش به ڕووی خۆپێشانده‌ران ناڕێژێت، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه كه‌مێك ئاڵۆزی له نێوان پۆلیس و خۆپێشانده‌ران دروستبوو، كه به‌وهۆیه‌وه‌یش كه‌سێك گیانی له ده‌ستداوه و 130 كه‌سی تریش برینداربوون.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆییش نه‌ڕوات، نه‌بوونی حكوومه‌تێكی بڕیاربه‌ده‌ست و یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ زیانی زۆر گه‌وره به عێراق و گه‌شه‌ی ئابووری له‌و وڵاته و به‌رده‌وامیدان و پاره‌داركردنی پرۆژه‌كانی ژێرخان و چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌مه‌یش سه‌رجه‌می خه‌ڵكی عێراق به گشتی لێی زیانمه‌ند ده‌بن و كاردانه‌وه‌ی ئابووری و ئاوه‌دانی خراپ له‌سه‌ر وڵاته‌كه جێ ده‌هێڵێت.
هه‌رچه‌نده له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه كۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش زۆرترین هه‌ژموون و ده‌ستوه‌ردانیان به‌سه‌ر عێراقه‌وه هه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته هه‌ردوو وڵاته‌كه هه‌نگاوی كاریگه‌ر و كرده‌ییان به‌رانبه‌ر به‌و ته‌نگژه قووڵه نه‌ناوه، تا چاره‌سه‌رێكی گشتگیر و ڕازیكه‌ر بۆ هه‌ردوو لایه‌نه ناكۆكه بدۆزنه‌وه و كۆتایی به ئاڵۆزییه‌كان بهێنرێت. به‌ڵام هه‌مووان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌و دۆخه به پله‌ی یه‌كه‌م له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه له عێراق، بۆیه تاران به په‌رۆشه‌وه چاودێری دۆخی به‌غدا ده‌كات و هه‌وڵه‌كانی خۆی خستووه‌ته‌گه‌ڕ، تا كۆتایی به كێشه و ناكۆكییه‌كان بهێنێت و حكوومه‌تێكی نزیك له خۆی له عێراق بخاته سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵاته‌وه.
له‌لایكی تره‌وه‌یش تا ئێسته هه‌ڵوێستی واشنتن به شاراوه‌یی و نادیاریی له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌ی له عێراق ڕوو ده‌ده‌ن، ماوه‌ته‌وه. له ڕووی سیاسه‌تی ناوخۆیی و ناوچه‌كه و جیهانیش به‌رده‌وامی ئه‌و ئاڵۆزییانه له عێراق و دروستبوونی شه‌ڕی ناوخۆ له نێوان شیعه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكادایه، چونكه له‌سه‌ر ئاستی عێراق دۆخه‌كه بۆ یه‌كێك له دوولایه‌نه ناكۆكه‌كه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه و دۆست و دوژمنی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه، هاوكات دروستبوونی شه‌ڕی ناوخۆییش واته دروستبوونی كێشه‌ی گه‌وره له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق بۆ ده‌ره‌وه، هه‌رچه‌ند بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاتانی ئۆپێكیش كه‌متر ببێته‌وه، كێشه بۆ ستراتیجی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دروست ده‌بێت، چونكه ده‌یانه‌وێ پشت به نه‌وت و گازی ڕووسیا نه‌به‌ستن و بڕی پێویستی نه‌وتیش له بازاڕه‌كان بوونی هه‌بێت، چونكه كه‌می بڕی نه‌وت له بازاڕه‌كان ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه.