دوای ئه‌وه‌ی دوو رۆژ به‌ر له ئێسته سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ردانی دوورگه‌ی تایوانی كرد و تووڕه‌یی چینی لێ كه‌وته‌وه، ئه‌مڕۆ چین ده‌ستی به مانۆری سه‌ربازی له ده‌وروبه‌ری تایوان ده‌ست پێ كردووه. له به‌رانبه‌ریشدا تایوان رای ده‌گه‌یه‌نێت ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكن.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ سوپای چین ده‌ستی به مانۆری سه‌ربازی كردووه، وه‌ك باس ده‌كرێ له مێژوودا گه‌وره‌ترین و گرنگترین مانۆری سه‌ربازیی چینه له ده‌وروبه‌ری تایوان، ئه‌وه‌یش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چین هه‌ژمار ده‌كرێ به‌رانبه‌ر ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا نانسی پیلۆسی بۆ ئه‌و دوورگه‌یه كردوویه‌تی.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی حكوومه‌تی چین "سی سی تی ڤی" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سوپای چین گه‌وره‌ترین راهێنانی سه‌ربازی له ده‌وروبه‌ری تایوان ئه‌نجام ده‌دات. له به‌رانبه‌ریشدا سوپای تایوان رای گه‌یاندووه، "به‌بێ ئه‌وه‌ی ویستی ئێمه بێت، به‌ڵام ئاماده‌ی جه‌نگین".
به‌رپاكردنی جه‌نگ له‌گه‌ڵ چین ویستی ئێمه نییه
وه‌زاره‌تی به‌رگریی تایوان له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتی كردووه‌ته‌وه، به‌رپاكردنی جه‌نگ له‌گه‌ڵ چین ویستی ئێمه نییه، به‌ڵام وه‌ك پره‌نسیپ، ئاماده‌كاریمان بۆ ئه‌و جه‌نگه كردووه.
دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا نانسی پیلۆسی، له سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی گه‌یشته تایوان، ئه‌و سه‌ردانه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه تووڕه‌یی چینی لیێ كه‌وتووه‌ته‌وه كه پێی وایه ئه‌وه ده‌ستوه‌ردانه له كاروباری وڵاته‌كه‌ی. سه‌ردانه‌كه‌ی پیلۆسیش بۆ تایوان، دوای 25 ساڵ دێت كه به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ئه‌و دوورگه‌یه‌ی كردبێت كه چین به به‌شێك له خاكه‌كه‌ی ناو ده‌بات.