دوای ئه‌وه‌ی خۆپێشانده‌رانی ره‌وتی سه‌در له به‌غدا ماوه‌ی پێنج رۆژه چوونه‌ته ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، به‌دوایدا سه‌رۆكی ره‌وته‌كه داوای كرد په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراقدا ئه‌نجام بدرێت، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح پاڵپشتیی ئه‌و داوایه‌ی سه‌در ده‌كات.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌م سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در موقته‌دا سه‌در، داوای كرد په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌و وڵاته‌دا ئه‌نجام بدرێت. به‌شێك له لایه‌نه‌كانی عێراق پاڵپشتی ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیش ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه. هاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تیی هادی عامری كه سه‌ربه چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگییه، پاڵپشتیی داواكه‌ی سه‌در ده‌كات.
له‌باره‌ی داواكه‌ی سه‌در، هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نووری مالیكی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، هاوكات سه‌رۆكی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگیشه، داواكه‌ی سه‌در بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق ره‌ت ده‌كاته‌وه و پێی وایه ده‌بێ بۆ چاره‌سه‌ركرددنی كێشه‌كان، پشت به ده‌ستوور ببه‌سترێت، حه‌یده‌ر عه‌بادیش پاڵپشتیی بۆچوونه‌كه‌ی سه‌در ده‌كات.
هادی عامری له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، ئێمه پاڵپشتیی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كه‌ین كه موقته‌دا سه‌در داوای كردووه، چونكه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی پێشتر گومانی زۆری له‌سه‌ر هه‌بوو و زۆر له لایه‌نه‌كانیش ئه‌نجامه‌كه‌یان ره‌ت كرده‌وه.
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، پێویستیی به گفتوگۆیه‌كی فراوانی نیشتمانی ده‌وێت
عامری روونی كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، پێویستیی به گفتوگۆیه‌كی فراوانی نیشتمانی ده‌وێت كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پشتگیریی بكه‌ن، هاوكات ده‌ستنیشانكردنی كاته‌كه‌ی و جۆری به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه. ده‌بێ كه‌شێكی گونجاو بێته كایه‌وه تا هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف به‌ڕێوه بچێت و وا بكات هاووڵاتییان باوه‌ڕیان بۆ پرۆسه‌كه بگه‌ڕێته‌وه كه ئێسته ئه‌و بڕوایه‌یان نه‌ماوه.
نزیكه‌ی‌هه‌فته‌یه‌كه، ئاڵۆزییه‌كان له عێراق رووی‌له ته‌شه‌نه‌كردن كردووه، لایه‌نگرانی‌سه‌در له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی‌نوێنه‌رانی‌عێراق ماونه‌ته‌وه و رۆژانه له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه رێنوێنیان پێ‌ده‌درێ.