تیپی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی كچانی یانه‌ی هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری ئاب، پاڵه‌وانیه‌تیی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی كچان له هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌كات.
له ژێر چاودێریی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستان و به سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتیی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی كوردستان، پاڵه‌وانیه‌تیی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كچان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشیی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له هه‌ولێر دێته ئه‌نجامدان.
بڕیاره هه‌شت یانه له شاره‌كانی كوردستانه‌وه به‌شداریی بكه‌ن و سه‌عات 3ی ئێواره ده‌ست پێ ده‌كات.
لیژنه‌ی ئۆڵمپی رای گه‌یاندووه، به‌ڕێوه‌چوونى پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و چالاكییه وه‌رزشییانه‌یه، كه یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان له ژێر چاودێریی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستان، به پاڵپشتی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.