ئه‌مڕۆ ئه‌مینداری گشتیی ناتۆ رای گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر پوتین بیر له‌وه بكاته‌وه هێرش بكاته سه‌ر هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ناتۆ، ئێمه‌یش به كۆمه‌ڵ وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مینداری گشتیی هاوپه‌یمانیی ناتۆ یه‌نس ستۆلتنبرگ ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر پوتین بیر له‌وه بكاته‌وه هێرش بكاته سه‌ر هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ناتۆ، ئێمه‌یش به كۆمه‌ڵ وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی ئه‌مینداری ناتۆ دوای ئه‌وه هات كه هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین رای گه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر ناتۆ بیه‌وێ له دوای بوونی ئه‌ندامیی فینله‌ند و سوید له ناتۆ، ژێرخانی ئه‌و وڵاتانه به‌هێز بكات، وه‌ڵاممان بۆی ده‌بێت.
به دووری ده‌زانێ پێوه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هێلسنكی و ستۆكهۆڵم ئاڵۆز بێت
پوتین ئه‌وه‌شی گوت كه به دووری ده‌زانێ پێوه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هێلسنكی و ستۆكهۆڵم ئاڵۆز بێت و كێشه‌ی تێبكه‌وێت، به‌ڵام گومانی له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ هه‌یه.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، ره‌زامه‌ندیی دا له‌وه‌ی فینله‌ند و سوید له ناتۆدا وه‌ك ئه‌ندام وه‌ربگیرێن، ئه‌وه‌ش رێیه‌كه كه هاوپه‌یمانیی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه به‌هێزتر ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رووسیا له 24ی شوباتی رابردوو، هێرشی كرده سه‌ر ئۆكراینا و زیانی زۆری پێ گه‌یاند.
له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، 95 ده‌نگی به‌ڵێ بۆ ئه‌ندامبوونی فینله‌ند و سوید له ناتۆ بوو، ته‌نیا یه‌ك ده‌نگی نه‌خێر له ده‌نگدانه‌كه‌دا هه‌بوو.
له كاتێكدا فینله‌ند و سوید بێننه ریزی ناتۆ، به‌پێی به‌رنامه‌ی ناتۆ و له ماده‌ی پێنجی ئه‌و رێكخراوه هاتووه، هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام له ناتۆ، به كۆمه‌ڵ وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، بۆیه له ئێسته‌وه ئه‌مینداری گشتیی ناتۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی له رووسیا كردووه، نه‌ك بیر له هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌رێنی به‌رانبه‌ر به فینله‌ند و سوید بكاته‌وه ئه‌گه‌ر ببنه ئه‌ندامی ناتۆ.