به‌ر له هه‌ڵبژاردنی ئۆكتۆبه‌ری 2021 هه‌مووان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون كه به‌سته‌ڵه‌كی سیاسی له عێراق و ته‌نگژه‌كان كۆتایی‌یان بێت، كه له ئه‌نجامی خۆپێشاندانه‌كانی 2019 حكوومه‌تی عێراقی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و حكوومه‌تێكی كاتی پێكهێنرا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی 10 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، كه‌چی ئێسته
عێراق تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی زۆر قووڵتر و مه‌ترسیدارتر بووه‌ته‌وه، كه خه‌ریكه دۆخه‌كه به ته‌واوی ئاڵۆز ده‌بێ و له ژێر كۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چێت، گرفتی سه‌ره‌كیش بریتییه له قبووڵنه‌كردنی یه‌كتر له‌لایه‌ن سه‌ركرده سیاسییه‌كانه‌وه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌كان زۆر دوا بكه‌ون و ئاڵۆزییه‌كان له عێراق به‌رده‌وامیان هه‌بێت.
له بابه‌تێك كه په‌یمانگه‌ی ئاشتی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه، ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كه له ئۆكتۆبه‌ری 2021 ئه‌نجام درا، به بردنه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در كۆتاییهات، به‌ڵام ڕێگری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ته‌واوكردنی ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له دانیشتنی سهركۆمار، ڕێگری له پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه كرد، ئه‌مه‌یش وای له سه‌در كرد، كه بێباكانه 73 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ناچار به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه بكات و له پرۆسه‌ی سیاسی بكشێته‌وه. كشانه‌وه‌ی سه‌در له په‌رله‌مان جێی هه‌ڵوه‌سته و سه‌رسڕمان بوو، به گوێره‌ی بۆچوونی شاره‌زایانیش سه‌در بێباكانه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نا، چونكه له‌وه دڵنیابوو، كه ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕێ ناده‌ن كه حكوومه‌تێك له عێراق له‌لایه‌ن شوێنكه‌وتووانی ئێران پێكبهێنرێت.
له‌وانه‌یه موقته‌دا سه‌در له‌و لێكدانه‌وه‌یه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردبێت، چونكه به‌هۆی هێرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا و پێویستی و خواستی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا بۆ زیاتركردنی بڕی نه‌وت و گاز له بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی وزه، ئاماده‌بوون كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر حكوومه‌تێك بكه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی كه بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ده‌ره‌وه زیاتر بكرێ، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه سنوورێك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له جیهان دابنرێت. له ئه‌نجامی ئه‌و گۆڕانكارییه سه‌در ناچاربوو به‌شێوه‌یه‌كی تر و له ده‌رگه‌یه‌كی تره‌وه خۆی بخاته‌وه نێو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق به مه‌به‌ستی ڕێگرتن له پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، چونكه ڕازیبوونی ئه‌مه‌ریكا و ئێران به پێكهێنانی حكوومه‌تێك له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، واته‌ی كۆتایی سه‌در و ڕه‌وته‌كه‌ی دێت، چونكه له دوای پێكهێنانی حكوومه‌ت، ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌وێته ده‌ست چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه و به‌مه‌یش ده‌توانن سوپا و سه‌رچاوه‌كانی تری ده‌وڵه‌ت بۆ وه‌ستانه‌وه به ڕووی موقته‌دا سه‌در و لایه‌نگرانی به‌كاربهێنن و به ته‌واوی سه‌در بچووك بكه‌نه‌وه و ڕێ ناده‌ن جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه نێو پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق.
بۆ مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانۆی سیاسی و ڕێگرتن له دروستبوونی حكوومه‌تی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، سه‌در لایه‌نگرانی هان دا و له 15ی تهمووز/یۆلیۆ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و په‌رله‌مان و خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری فره‌وان ده‌ستی پێكرد، كه تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه و كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ره‌ی خۆپێشانده‌ران و لایه‌نگرانی سه‌در زۆر له جاران فره‌وانتر بووه، ته‌نانه‌ت سه‌رۆك هۆزه‌كانی پارێزگه‌كانی باشووری عێراق ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی هۆزه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ن، تا هه‌فته‌ی ڕابردوو نوێنه‌ری سه‌در داوای لێ‌كردن كه بچنه‌وه ماڵه‌كانیان و كه‌ی پێویست بێت بانگهێشتیان ده‌كه‌ن، به‌مشێوه‌یه‌یش سه‌در شۆڕشێكی ئاشتیخوازانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی دروست كردووه و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیش بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵی و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن بێ ئه‌نجامه، تاكه چاره‌سه‌ریش كه دواجار سه‌در ڕای گه‌یاند. بریتییه له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، چونكه ته‌نیا به‌و ڕێگه‌یه ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ نێو په‌رله‌مان و ئه‌مجاره گورزێكی گه‌وره‌تر له شوێنكه‌وتووانی كۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق بدات.
بۆ ڕوانین له داهاتووی عێراق به پشتبه‌ستن به‌و ڕووداوانه‌ی له چه‌ند مانگی ڕابردوو ڕوویاندا، له‌وانه‌یش هه‌وڵدان بۆ كوشتنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هێرشكردنه سه‌ر باره‌گه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا و نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران محه‌مه‌د حه‌لبووسی و هێرشه‌كان له ڕێی مووشه‌ك و درۆنه‌وه له ناوچه جیا جیاكانی عێراق، هه‌موو ئه‌وانه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن كه دۆخی ئاڵۆزی عێراق ئه‌سته‌مه به ئاسانی چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزرێته‌وه.
زۆرێكیش له‌و بڕوایه‌دان كه هۆی ئه‌و ته‌نگژه و كێشانه بریتییه له نه‌مانی متمانه له نێوان گرووپ و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه قووڵتره، چونكه نه‌بوونی متمانه به گفتوگۆ و دانوستاندن و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن ده‌توانی متمانه بنیات بنێرێته‌وه و ته‌نگژه‌كان كۆتایی‌یان پێ بهێنرێت، به‌ڵام گرفته سه‌ره‌كییه‌كه بریتییه له یه‌كتر قبووڵنه‌كردن له‌لایه‌ن سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراقه‌وه، واته ئه‌وان نه‌ك ته‌نیا متمانه‌یان به‌یه‌كتر نییه، بگره نایانه‌وێ بۆچوونی یه‌كتریش قبووڵ بكه‌ن و هه‌ر یه‌كێكیان به ئاراسته‌یه‌ك هه‌نگاو ده‌نێت، كه ئه‌مه‌یش كێشه‌ی سه‌ره‌كییه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و له داهاتوویه‌كی نزیك ناتوانێ چاره‌سه‌ر بكرێ و ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری و پێشهاتی زۆر به دوای خۆیدا ده‌هێنێت.