زۆرێك له توێژینه‌وه‌كان كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده به‌ناوبانگه‌كانی توێژینه‌وه‌وه له ماوه‌ی ده‌یان ساڵدا پێشكه‌ش كراون، مه‌ترسی به‌ركه‌وتنیان به پۆرنۆگرافی نیشانداوه. هه‌روه‌ها ئه‌زموونی كه‌سانێك له سه‌رانسه‌ری دنیادا كه ئه‌زموونه سه‌خته‌كانیان ده‌گێڕنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌ی كه به‌هۆی پۆرنه‌وه به‌سه‌ریاندا هاتووه.
وه‌ستاندنی پۆرن وای لێكردم ژنه‌كه‌م جوانتر ببینم
لێره‌دا چه‌ند چیرۆكێك ده‌خه‌ینه ڕوو كه له
میدیاكانی دنیادا بۆ ئه‌وانه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ده‌یانه‌وێ واز له سه‌یركردنی پۆڕن بهێنن.
له چیرۆكی یه‌كه‌مدا، گه‌نجێك باسی خۆی ده‌كات كه دوای دوور كه‌وتنه‌وه له‌سه‌یركردنی پۆرن چه‌نده ئازاد بووه له ڕووی ده‌روونییه‌وه و ده‌ڵێ، من وازم له پۆرن نه‌هێنا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا پێوه‌ندیم هه‌بوو، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێك باوڕی پێهێنام، به‌ڵكو هه‌ستم ده‌كرد له ناوه‌وه له‌ناوم ده‌بات، ته‌ندروستی ده‌روونی و جه‌سته‌م له‌ناو ده‌بات و پۆرنم ڕاگرتووه؛ بۆ ئه‌وه‌ی من به‌شدار نه‌بم له توندوتیژیی به‌سه‌ر ژنان.
چیرۆكی دووه‌م وا پێده‌چێ پیاوێكی خاوه‌ن ژن وه‌رگیرابێت، چونكه له گێڕانه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێ، وه‌ستاندنی پۆرن وای لێكردم ژنه‌كه‌م جوانتر ببینم، چونكه دوای وازهێنان له پۆرن ژنێك وه‌ك مرۆڤ ده‌بینیت نه‌ك ته‌نیا شتێكی سێكسی، چێژێك ده‌بینیته‌وه له قسه‌كردن له‌گه‌ڵیدا و سه‌یركردنی ڕووخساری و پۆرن له‌وه بێبه‌شی كردبووم.
كچێك له چیرۆكی سێیه‌مدا وازی له سه‌یركردنی پۆرن هێناوه و ده‌ڵێ، ڕه‌نگه گۆڕانكارییه‌كه خێرا و له‌ناكاو نه‌بێت دوای وازهێنانم له پۆرن، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م شتێك له‌ناومدا ده‌ڕوێت، ڕۆژانه گه‌وره‌تر ده‌بێت، هه‌ست ده‌كه‌م هه‌موو ڕۆژێك گۆڕانكارییه‌كی بچووك، به‌ڵام به‌رده‌وام ڕوو ده‌دات.
له‌كۆتا چیرۆكیش گیرۆردهیهكی پۆرن قسه ده‌كات كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، 10 ساڵه ئاڵووده‌ی پۆرن بووه. ئه‌و باسی له‌وه كردووه، "هه‌موو خه‌ونه‌كانم له‌ده‌ستدا، بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ هیچم نه‌ده‌كرد جگه له پۆرن و سه‌یركردنی ته‌له‌ڤزیۆن و یاری ڤیدیۆیی، ئێسته كه وازم له پۆرن هێنا، ده‌توانم هه‌وڵ بده‌م بۆ گه‌یشتن به ئاواته‌كانم، پێش ئه‌وه‌ی بكه‌ومه ته‌ڵه‌ی پۆرنۆگرافی.