حەمە هاشم لە ئەڵمانیا هونەری شێوەكاری راڤە دەكات

:: PM:08:00:08/08/2022 ‌
ناوەندی پێكەوەژیانی كورد و ئەڵمان لە ئەڵمانیا، پێشەنگایەكی شێوەكاری بۆ هونەرمەند و توێژەری كورد، حەمە هاشم دەكاتەوە. 

بڕیارە پێشەنگاكە لە 14ی ئاب بەڕێوە بچێت، و دواتریش هونەرمەندی شێوەكاری كورد حەمە هاشم لە كۆڕێكدا شرۆڤەی هونەری شێوەكاری بۆ ئامادەبووان بكات.

لەسەر یەكێك لە كتێبەكانی بەناوی "ڕۆدان" لە ئیتاڵیا مەدالیایەكی زێڕینی پێ بەخشرا
هونەرمەندی شێوەكار و توێژەری كورد، حەمە هاشم، بە "وشە"ی گوت، پێشەنگاكە لەلایەن ناوەندی پێكەوەژیانی كورد و ئەڵمان دەكرێتەوە.

هونەرمەندی شێوەكاری كورد حەمە هاشم جیا لەوەی زیاتر لە 14 پێشەنگای تایبەتی لە كوردستان و وڵاتانی دەرەوە كردووەتەوە هاوكات نووسەری كتێبەكانی "ڤانكوخ و رۆدان و هونەری ئەبستراكت"ە.

حەمە هاشم، توێژەر و هونەرمەندی شێوەكاری كورد لەسەر یەكێك لە كتێبەكانی بەناوی "ڕۆدان" لە ئیتاڵیا مەدالیایەكی زێڕینی پێ بەخشرا كە لەلایەن مۆزەخانەی "ڕۆدان"ـەوە بووە. كتێبەكە لەسەرئۆگست ڕۆدانە كە هونەرمەندێكی پەیكەرتاشی ناوداری فڕەنسییە و لەسەر ئاستی هەموو دنیا ناوبانگەكەی بڵاو بووەتەوە.



وشە - وشه‌