یه‌ك له گۆرانییه نوێیه‌كانی خاتوونه گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی بیونسیه، توانی ئه‌مساڵ پله‌ی یه‌كه‌می گۆرانییه هه‌ڵبژێراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت. ئه‌وه‌ش دوای 15 ساڵ كه له 2008دا بیونسیه توانی هه‌مان پله بۆ گۆرانییه‌كی وه‌ربگرێت.
پێگه‌ی "ئیلاف" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و له گۆڤاری "
بیلبۆرد"ی ئه‌مه‌ریكای وه‌رگرتووه، ئاماژه به‌وه داوه كه نوێترین ئه‌لبوومی بیونسیه "رینیسانس" له 29ی مانگی رابردوو "تهمووز" بڵاو بووه‌وه، له‌ناو ئه‌لبوومه‌كه‌دا گۆرانیی "برێك مای سۆل" هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن تا پله‌ی یه‌كه‌می گۆرانییه هه‌ڵبژێراوه‌كانی ئه‌مساڵی ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت.
گۆرانیی "برێك مای سۆل" ژماره‌ی یه‌كه‌می لیستی "بیلبۆرد هۆت 100"ی پێ دراوه، به‌وه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مین گۆرانیی هه‌ڵبژێراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌مساڵ. بیونسیه له ساڵی 2008یشدا به گۆرانیی "سینگڵ لیدیز" توانی پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و لیسته وه‌ربگرێت.
ئه‌لبوومی "رینیسانس" ناودارترین ئه‌لبوومی ئه‌مساڵی ئه‌مه‌ریكا بوو كه 16 تراك له خۆ ده‌گرێت، شه‌ش ساڵ به‌رله ئێسته ئه‌لبوومی "كوین بی"ی بڵاو كرده‌وه.
بیونسیه كه ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی گۆرانیی جیهانی و ئه‌مه‌ریكییه، له‌دایكبووی ساڵی 1981یه و له ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه گۆرانی ده‌ڵێ، به‌ڵام له 2003دا وه‌ك ئه‌ستێره‌ی بواره‌كه‌ی خۆی زیاتر ناسرایه‌وه. تا ئێسته حه‌وت ئه‌لبوومی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌یان خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی دنیای له بواری موزیك و گۆرانیی پێ به‌خشراوه.