چه‌ند رۆژ بوو نرخی نه‌وت به‌رز بووبووه‌وه و گه‌یشتبووه نزیكه‌ی 100 دۆلار، به‌ڵام دوو رووداوی نوێ بوونه‌ته هۆی دابه‌زاندنی نرخه‌كه‌ی كه یه‌كێكیان ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی ناوكییه.
به‌گوێره‌ی
dailyfx، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 95 دۆلار و 49 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، له كاتێكدا دوێنێ تا سه‌رووی 98 دۆلار هه‌ڵكشابوو. هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش به 89 دۆلار و 52 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه رووی له دابه‌زین كرد كه ئه‌گه‌ره‌كانی رێككه‌وتنی ناوكی نێوان ئێران و رۆژئاوا زیادی كردووه، دوێنێ سێشه‌م دواین ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه پێشكه‌شی لایه‌نه‌كان كرا و ته‌نیا ئه‌وه ماوه‌ته‌وه واژووی له‌سه‌ر بكه‌ن و قبووڵ بكرێت.
ئێران پێویستی به‌و رێككه‌وتنه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وت و گازه‌كه‌ی بفرۆشێت
ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره ئێران رێككه‌وتنه‌كه قبووڵ بكات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له‌و مه‌رجانه‌ی بۆ رێككه‌وتن داینابوون پاشه‌كشه‌ی كرد و ئه‌مه‌ریكا هیچ كامێكیانی په‌سند نه‌كرد. ئێران پێویستی به‌و رێككه‌وتنه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وت و گازه‌كه‌ی بفرۆشێت و دۆخی ناسه‌قامگیری ئابووری خۆی ببووژێنێته‌وه، رۆژئاواش پێویستی به نه‌وت و گازی ئێرانه و ده‌خوازێت نرخی نه‌وت كه‌م ببێته‌وه و له رۆڵی رووسیا كه‌م بكاته‌وه.
هۆكارێكی تر كه بووه‌ته هۆی دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت، ئاماری هه‌فته‌ی رابردووی كۆگه‌كانی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكایه كه دوو ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل زیادی كردووه.
هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی نیگه‌رانیی ئابووریناسان بۆ زیاتر سستبوونی ئابووری دنیا، نرخی نه‌وت دابه‌زیبوو. بانكی ناوه‌ندیی به‌ریتانیا سوودی بانكی بۆ به‌رزترین رێژه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1995ه‌وه به‌رز كرده‌وه، ئه‌مه‌ش په‌یامێك بوو بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران كه چاوه‌ڕوانی زیاتری پاشه‌كشه‌ی ئابووری و ئه‌و وڵاته ببن. پێشتریش ئه‌مه‌ریكا و چین هه‌مان سیاسه‌تیان گرتووه‌ته‌به‌ر. هۆكاره‌كه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له رابردوودا یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، پێوه‌ندی به نیگه‌رانییه‌كانی بازاڕ بۆ دابینكردنی پێداویستی نه‌وت هه‌بووه.
نرخی نه‌وت هێشتا به‌رزه و گرنگترین هۆكاریش له به‌رز هێشتنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ جه‌نگی ئۆكراینا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وایكردووه ئاستی خستنه‌ڕووی نه‌وت كه‌م ببێته‌وه و ئۆپیكیش نه‌یتوانیوه یان حه‌زی نه‌كردووه ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه، له دۆخێكیشدا كه خستنه‌ڕوو له خوارووی داخوازی بێت، ئه‌وا نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.
له‌وه‌ته‌ی 24ی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه كه جه‌نگی ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه، نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌ته‌وه و رووسیا به یه‌كێك له دابینكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت و گاز له دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه ئه‌و سزایانه‌ی خراوه‌ته سه‌ری وایكردووه، قه‌باره‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا به‌راورد به قه‌باره‌ی داخوازی، كه‌م بكات و نرخی نه‌وتیش به نرخێكی به‌رز بفرۆشرێت.