پیاوێك له دادگا داوای له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆمار كردووه كه گومانی له چوار منداڵه‌كه‌ی هه‌یه، داوای كردووه پشكنینی DNA بۆ منداڵه‌كانی بكرێت، له پشكنینه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه یه‌ك منداڵ هی پیاوه‌كه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ی ئاب، گۆران ساڵح پارێزه‌ر له ئه‌كاوتنی خۆی له فه‌یسبووك، نووسینێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باسی ژن و مێردێكی كردووه.
له كۆی چوار منداڵ، تـــهنـــیـــا یه‌ك منداڵ له "تۆ‌و"ی پیاوه‌كه‌ن
مێرده‌كه داوای له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆمار كردووه و گوتوویه‌تی، "گومانی له هه‌موو منداڵه‌كانی هه‌یه هی خۆی بن كه چوار منداڵن، بۆیه داوای كردووه به ڕاپۆرتی پزیشكی DNA ئه‌و بابه‌ته یه‌كلا بكرێته‌وه، پاشان بڕیار بدرێت".
پارێزه‌ره‌كه ده‌ڵێت، "دادگای باری كه‌سێتی داواكه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، ئایا له‌به‌ر هه‌بوونی هۆكارێكی یاسایی بووه یاخۆ مه‌به‌ستی بووه بابه‌ته‌كه داپۆشێت و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی لێ نه‌كه‌وێته‌وه، پاشان پیاوه‌كه به بڕیاری دادگا ڕازی نابێت و تانه له بڕیاره‌كه ده‌دات".
پارێزه‌ره‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، دادگای پێداچوونه‌وه تانه‌كه قبووڵ ده‌كات و بڕیار ده‌دات به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری دادگای باری كه‌سێتی، له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕیاری دادگاكه ناڕاسته و پێچه‌وانه‌ی شه‌رع و یاسایه. دواتر به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشكی پشكنینی DNA كه له مێژووی 2021/11/8 ئه‌نجام دراوه، پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه كه له كۆی چوار منداڵ، تـــهنـــیـــا یه‌ك منداڵ له "تۆ‌و"ی پیاوه‌كه‌ن و ئه‌وانی تر منداڵی كه‌سێكی ترن، بۆیه پێویسته دادگا له‌باره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی تر كه هی پیاوه‌كه نین، بڕیاری تر بدات.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ ئەو ژن و مێرده دوای ئاشكرابوونی ئەو زانیارییە زانستییە، له یه‌كتر جیابوونهتەوە؟ پارێزه‌ر گۆران ساڵح بۆ "وشه" رای گەیاند، تا ئێسته ئه‌وانه هاوسه‌رن و جیا نه‌بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و پارێزەرە لەبەر باری كۆمەڵایەتی و پێگەكەی كەسەكان پێی باش نییە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو ژن و پیاوە ئاشكرا بكات، بەڵام ئەوەش دەخاتە ڕوو كە سكاڵای پیاوەكە تەنیا بۆ ئەوە بووە گومانەكەی بڕەوێنێتەوە كە ئایا ئەو منداڵانە هی خۆین یان كەسێكی تر، دادگا بە رێی زانستی سەلماندی كە تەنیا یەك منداڵ لەوە.
منداڵه‌كان تەمەنیان خوار 10 ساڵە، به‌ڵام پارێزه‌ره‌كه ئامادە نییە ره‌گه‌ز و ته‌مه‌نی دیاریكراویان ئاشكرا بكات.
بەڵام ئەوەیشی دركاند كە لە لێكۆڵینەوەكانی دادگا دەركەوت، ژنەكە زیاتر لە دۆستێكی هەبووە، بۆیە پیاوەكەی دەتوانێ سكاڵاكە فرەوان بكات و دۆستەكانیشی راكێشێتە دادگا تا دەربكەوێت منداڵەكان لە كامیانە و ئەوكات رەنگە داوای قەرەبوویش بێتە ناو دۆسییەكە.