ئاد فیشه‌ر نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریكی ستوونێكی به ناونیشانی "پێویسته ئه‌مه‌ریكا دیموكراسی بپارێزێت" له پێگه‌ی "
The Morning Sun"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌كه به پارێزه‌ری دیموكراسی له جیهان ناوی ده‌برێت، ناكرێ له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ده‌ست له‌و به‌ها گرنگه‌ی خۆی هه‌ڵبگرێت، هه‌ر بۆیه پێویسته له ڕووی مادی و سه‌ربازیییه‌وه یارمه‌تی ئه‌و شوێنانه بدات، كه دیموكراتی تێیاندا گه‌شه‌یان سه‌ندووه، به‌ڵام له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره و ترسناكی دیكتاتۆر و تاكڕۆكاندان. یه‌كێك له‌و شوێنانه‌یش بریتییه له كوردستان و كورده‌كانیش گه‌لێكی قاره‌مانن و هاوپه‌یمانێكی متمانه‌پێكراوی ئه‌مه‌ریكان، بۆیه پێویسته واشنتن پشتیوانی سه‌ربه‌خۆبوون و چه‌سپاندن و قووڵكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی له كوردستان بدات.
له وتاره‌كه‌ی ئاد هاتووه، له چه‌ند ساڵی ڕابردوو توندڕۆ و تاكڕۆ و دیكتاتۆره‌كان له وڵاته جیا جیاكان ڕوویان له گه‌شه‌سه‌ندن و كۆنتڕۆڵكردنی ده‌سه‌ڵاته، ته‌نانه‌ت له ئه‌مه‌ریكایش دۆناڵد تره‌مپ به سه‌رۆكێكی تاكڕۆ و خۆسه‌پێن هه‌ژمار كرا، له ڕووسیا ڤلادیمێر پووتین و له چین شی جینپینگ و له كۆریای باكور كیم جۆنگ ئۆن و له توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و چه‌ندان وڵاتی تر دیكتاتۆری و تاكڕۆیی تێیاندا به قووڵی جێگیربووه و له په‌ره‌سه‌ندندایه، هه‌موو وڵاتێكی تاكڕۆ و دیكتاتۆریش به شێوه‌یه‌كی سروشتی هه‌وڵی له‌ناوبردنی وڵاتانی دیموكراتی ده‌دات و ده‌یه‌وێ خۆیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، یان ده‌سه‌ڵاتێكی تاكڕۆی و شوێنكه‌وتووی دیكتاتۆره‌كان له وڵاته‌كه جێگیر بكات.
له ساڵی 2021 ڕووسیا زیاتر له 40 هه‌زار سه‌رباز و تانك و زرێپۆشی جه‌نگی و تۆپهاوێژی له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا بڵاوكرده‌وه و له شوبات / فێبرایه‌ری 2022 ئه‌و سه‌رباز و هێزه زۆرانه‌ی ڕووسیا هێرشیان كرده سه‌ر خاكی ئۆكراینا و سنووری ئه‌و وڵاته‌یان به‌زاند، كه سیسته‌مێكی دیموكراتی گهشهسهكردوو تێیدا جێگیربوو. تا ئێسته‌یش هێرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامی هه‌یه و وێرانكاری زۆر له ناوچه جیا جیاكانی ئۆكراینا بوونی هه‌یه و به ملیۆنان خه‌ڵك ڕووبه‌ڕووی ئاواره‌بوون و په‌نابه‌ری له وڵاتانی تری ئه‌وروپا بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و باجه‌ی ئۆكراینا ده‌یدات به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌ته دیموكراتییه‌كه‌ی و سه‌رۆكه جووه‌كه‌ی له 2015ه‌وه هه‌موو پروپاگه‌نده و هه‌نگاوێكی شیوعییه‌كان و نازییه‌كانی له وڵاته‌كه قه‌ده‌غه كرد و به توندی به ڕووی خواستی هه‌ژموونخوازی و خۆسه‌پێنی ڕووسیا وه‌ستایه‌وه. به‌ڵام ئه‌مانه نه‌بوونه هۆی ئه‌وه‌ی به‌ر له هێرشه‌كه‌ی ڕووسیا بگیرێ و به‌ر له‌و په‌لاماره، ئۆكراینا بكرێت به به‌شێك له هاوپه‌یمانی ناتۆ و یه‌كێتیی ئه‌وروپا، هه‌رچه‌نده دوای هێرشه‌كه‌ی ڕووسیا ئه‌مه‌ریكا زۆرترین كۆمه‌ك و هاوكاری هه‌نارده‌ی ئۆكراینا كردووه و وڵاتانی تریشی هێناوه‌ته سه‌ر هێل و هه‌مووان هاوكاری ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته‌یش نه‌بووه به به‌شێك له ناتۆ و یه‌كێتیی ئه‌وروپا.
نموونه‌یه‌كی تری دیموكراسی له جیهان بریتییه له تایوان كه پێویسته واشنتن به هه‌موو تواناوه پشتیوانی لێ بكات و ڕێ نه‌دات، كه چین هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و وڵاته، ئه‌وكات ده‌ست به پشتیوانیكردنی تایوان بكات، به‌ڵكو پێویسته پشتیوانییه‌كانی بۆ ئه‌و وڵاته له ئێسته‌وه ده‌ست پێ بكات و زۆرترین هه‌نگاو بۆ پاراستنی تایوان بنێت.
پێویسته ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌و ستراتیجی پشتیوانیكردنهی له تایوان زۆر سوورتر بێت و چه‌ك و پاره و مه‌شق بۆ تایوانییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات.
سه‌ردانی هه‌فته‌ی ڕابردووی نانسی پلۆسی سه‌رۆكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بۆ تایوان پشتیوانییه‌كی به‌هێزبوو، كاتێك ڕه‌چاوی هه‌ڕه‌شه و هۆشدارییه‌كانی چین نه‌كرا. ئه‌گه‌ر ئه‌مه به پێچه‌وانه‌وه بووایه، به دڵنیاییه‌وه ئێسته چین هه‌نگاوی زیاتری بۆ ههژموونسهپاندن به‌سه‌ر تایوان ده‌هاوێشت، به‌ڵام پێویسته ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌و ستراتیجی پشتیوانیكردنهی له تایوان زۆر سوورتر بێت و چه‌ك و پاره و مه‌شق بۆ تایوانییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات.
دواجاریش نووسه‌ر هاتووه‌ته سه‌ر باسی كوردستان و ئاماژه‌ی داوه، كوردستان كه‌وتووه‌ته باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا و باكوری عێراق و باكوری ڕۆژئاوای ئێران و باكوری سووریا، بۆ یه‌كه‌مجار له سه‌ده‌ی یازده‌یه‌می زاینی ناوی كوردستان وه‌ك قه‌واره یان شوێنی ژینی كورده‌كان ناوی هاتووه و ئێسته‌یش ژماره‌ی كورده‌كان زیاتر له 40 ملیۆن كه‌س ده‌بێت، ئه‌وان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی خاكه‌كه‌یان و دروستكردنی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیان تێده‌كۆشن و زۆرترین قوربانیان داوه، له شه‌ڕی دژ به تیرۆریش هێزێكی كارا و یهكلاكهرهوهبوون كه هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر زه‌وی پشتی به كورده‌كان به‌ست و توانرا داعش له‌ناوببرێت، به‌ڵام ئێسته تاكڕۆكانی ناوچه‌كه له پیلانگێڕیدان بۆ له‌ناوبردنی خواستی دیموكراسیخوازانه‌ی كورد له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به تایبه‌تی ئه‌ردۆغان پیلان داده‌ڕێژێت، تا به ته‌واوی كورده‌كان له ناو ببات و ناوچه‌كه داگیر بكات.
كورده‌كان گه‌لێكی قاره‌مان و ڕاستگۆ و خاوهنویژدانن و هاوپه‌یمانێكی متمانه‌پێكراو و تاقیكراوه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكان و باوه‌ڕی ته‌واویشیان به دیموكراسی و یه‌كسانی و ئازادی هه‌یه، بۆیه شیاوی ئه‌وه‌ن كه ئه‌مه‌ریكا هه‌موو تواناكانی خۆیان بخاته‌گه‌ڕ، تا پشتیوانیان بكات و بتوانن قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن و خاكه‌كه‌یان یه‌كبخه‌نه‌وه.