چۆن دەزانی تووشی ئەلزەهایمەر بوویت؟

:: PM:09:47:10/08/2022 ‌

تا ئێستە زانیارییەكان لەبارەی نەخۆشی ئەلزەهایمەرەوە تەواو فەراهەم نییە و پزیشك و زانایان هەوڵی تێگەیشتنی زیاتری دەدەن بۆدۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ ئەو نەخۆشییە، بەڵام چەند نیشانەیەك هەیە دەكرێت مرۆڤ لە رێگەیانەوە بزانێت كە ئەلزەهایمەری هەیە یان نا، وەك ناوەندەكانی كۆنترۆلی نەخۆشییەكان و خۆپاراستن لە ئەمەریكا باسی دەكات لەوانە:
شتەكان لە شوێنی گونجاوی خۆیان هەڵناگرن یان نایدۆزنەوە
*لەدەستدانی یادەوەری و لەبیرچوونەوە كە ژیانی رۆژانەت پەك بخات، تەنیا لەبیرچوونەوە ناگرێتەوە، بەڵكو شتەكان وا دەردەكەون كە هەر روویان نەدابێت، واتە لەبیرچوونەوەیەكی بەردەوام و دووبارەبووەوە هەیە.

*دەركەوتنی كێشەی دارایی، وەك پارەدان یان تووشهاتنی زەرەر یان فێڵ لێكردن.  

*لاوازی یان خراپی لە بڕیاردان، وەك فەرامۆشكردنی شتە گرنگەكان و لەبەركردنی جلی ئەستوور لە هاویندا. 

*گۆڕانی میزاج و كەسێتی، لە نیشانە سەرەتاییەكانی ئەلزەهایمەرن، كە بەر لە چەند ساڵێك لە تووشبوون دەردەكەوێت.

*هەڵگرتنی شتەكان لە شوێنێ نەگونجاوی خۆیان، ئەوان بەهۆی لەدەستدانی یادەوەری شتەكان لە شوێنی گونجاوی خۆیان هەڵناگرن، وەك چاویلەكە و سویج و هیتریش، یان شتێكیان هەڵگرتووە و نازانن لە كوێیان داناوە و نایدۆزنەوە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل