به‌تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردن به ژنانی عه‌ره‌ب و به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی خۆی وێنه‌یه‌كی بڵاو كراوه‌ته‌وه، خاتوونه ئه‌كته‌رێكی عێراقی ده‌یه‌وێ به فه‌رمی سكاڵا له‌سه‌ر گۆڤاری "ئیكۆنۆمیست"ی به‌ریتانی تۆمار بكات، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ستی به كاروباره‌كانی كردووه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئیناس تالیب كه خاتوونه ئه‌كته‌رێكی ناوداری عێراقییه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی له گۆڤاری "ئیكۆنۆمیست" بڵاو كراوه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بكه‌نه‌وه، هاوكات له مانشێتی راپۆرتێكی گۆڤاره‌كه نووسراوه "بۆچی له دنیای عه‌ره‌بیدا ژنان له پیاوانیان قه‌ڵه‌وترن؟"، بۆیه هونه‌رمه‌نده‌كه ده‌ستی به كاروباری سكاڵای له‌سه‌ر گۆڤاره‌كه له دادگایه‌كی به‌ریتانیا كردووه.
ئیناس تالیب له‌وباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی، بێ ئه‌وه‌ی خۆم ئاگادار بكه‌نه‌وه، وێنه‌یه‌كم كه نۆ مانگ به‌رله ئێسته له فێستیڤاڵی بابلی نێوده‌وڵه‌تی گیراوه، له گۆڤاره‌كه‌دا به‌كاریان هێناوه، هاوكات وێنهكهیشیان به فۆتۆشۆپ ده‌ستكاری كردووه. له‌وه‌ش گرنگتر وه‌ك سووكایه‌تیكردن به ژنانی عه‌ره‌ب، مانشێته‌كه‌یان نووسیوه و بڵاویان كردووه.
ئیناس تالیب كه جیاله‌وه‌ی ئه‌كته‌رێكی ناوداره، هاوكات پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی دیالۆگییه، رای گه‌یاندووه كه به فه‌رمی ده‌ستی به كاروباره‌كانی سكاڵاكه‌ی له‌سه‌ر گۆڤاره‌كه كردووه.
ژنانی عه‌ره‌ب له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاتر له مالًَهوه ده‌بن، بۆیه زیاتر له پیاوانیان قه‌ڵه‌وتر ده‌بن.
هاوكات له‌و راپۆرته‌ی له گۆڤاره‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كرێ كه ژنانی عه‌ره‌ب له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاتر له مالًَهوه ده‌بن، بۆیه زیاتر له پیاوانیان قه‌ڵه‌وتر ده‌بن.
دواتریش پێگه عه‌ره‌بییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه تا ئێسته گۆڤاره به‌ریتانییه‌كه وه‌ڵامی سكاڵاكه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
ئیناس تالیب له ساڵی 1980 له به‌سره له دایك بووه، په‌یمانگه‌ی هونه‌ریی به‌شی شانۆی خوێندووه. له ساڵی 1995ه‌وه به‌شداریی شانۆیی كردووه و ئێسته شانۆكارێكی زۆر ناوداری عێراقه و جیا له شانۆگه‌رییه‌كان كه به‌شداریی له ده‌یان شانۆگه‌ریی كردووه، هاوكات له چه‌ند درامایهكیشدا رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه.