دوای بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا، كارلۆ ئانچیلۆتیی ئیتالی و راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید، له كۆمه‌ڵێك ئاماردا یه‌كه‌م راهێنه‌ره له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا.
به پێی داتا و ئاماره بڵاو كراوه‌كان، ئانچیلۆتی یه‌كه‌م راهێنه‌ره له هه‌ر پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وروپا "ئینگلته‌را، ئیسپانیا، ئه‌ڵمانیا، ئیتالیا و فڕه‌نسا"، نازناوی بردووه‌ته‌وه و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه.
هه‌روه‌ها یه‌كه‌م راهێنه‌ره چوار نازناوی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ست هێناوه، كه له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید و میلان توانیویه‌تی ئه‌م نازناوه گه‌وره‌یه بباته‌وه.
جگه له‌وه كارلۆ ئانچیلۆتی، یه‌كه‌م راهێنه‌ره چوار نازناوی سوپه‌ری ئه‌وروپای به‌ده‌ست هێناوه.
ئانچیلۆتی شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بووه پاڵه‌وانی سوپه‌ری ئه‌وروپا، دوای ئه‌وه‌ی به 2-0 گۆڵ له یانه‌ی ئینتراخت فڕانكفۆرتی ئه‌ڵمانیایان برده‌وه.