توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی به‌ریتانی ئاشكرای كردووه، خواردنه‌وه‌ی به‌یبوونی گه‌رم به به‌رده‌وامی یارمه‌تیده‌ره بۆ پاراستنی مرۆڤ له چه‌ندان نه‌خۆشیی مه‌ترسیدار، هاوكات ده‌بێته هۆی درێژبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نیش.
توێژینه‌وه‌كه كه له‌لایه‌ن "لیژنه‌ی ڕاوێژكاری پزیشكی بۆ چا" ئه‌نجام دراوه، ئاماژه به‌وه كراوه كه ڕێی ته‌مه‌ن، پڕه له مه‌ترسی و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان، له هه‌موو گۆشه‌یه‌كدا خه‌ریكی خۆدزینه‌وه‌ن، هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه گه‌وره‌ترین مه‌ترسیی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كانه، كه هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان و مردن له سه‌رانسه‌ری دنیا".
هه‌روه‌ها ڕای گه‌یاندووه، "به‌ڵام ده‌توانی به‌ربه‌ستێك له دژی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ دروست بكه‌یت به بڕیاردانی خۆراكی ته‌ندروست، یه‌كێك له گرنگترینی ئه‌م بڕیارانه خواردنه‌وه‌ی به‌یبوونه كه چایه‌كی گیایی به‌ناوبانگه و له گوڵی به‌یبوونی ڕه‌سه‌ن دروست كراوه".
ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، "پێداچوونه‌وه‌ی توێژینه‌وه نوێیه‌كه ده‌ریخستووه، به‌یبوون چه‌ندان سوودی ته‌ندروستیی هه‌یه كه مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه كه یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین نه‌خۆشییه‌كان و ده‌توانێت ببێته هۆی مردن". ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌م خواردنه‌وه‌یه ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كۆلیسترۆڵ كه‌م بكاته‌وه و یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان. باشتركردنی ئاستی گلوكۆز و ئه‌نسۆلین و چه‌وری له خوێندا.
زیاتر هاتووه، "ئاستی به‌رزی كۆلیسترۆڵ و گلوكۆز له پێشینه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه پێداچوونه‌وه‌كه هه‌ڵسه‌نگاندنی سێ جۆر چای گیایی له‌خۆ گرتووه، ئه‌وانیش به‌یبوون و شه‌ربه‌تێكی گوڵی گه‌رم و نه‌عنا."
دكتۆر جیل جێنكنز هاوكاری توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت، "به‌گشتی ئه‌نجامه‌كانی پێداچوونه‌وه به تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه به‌یبوون، ده‌توانێت چاره‌سه‌ری خراپیی خه‌و و دڵه‌ڕاوكێ بكات، هه‌روه‌ها ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كاركردنی مێشك باشتر بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر بیره‌وه‌ری هه‌بێت".
به‌یبوون ناوێكی باوی زۆر له گوڵی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ییه‌كانه، به‌یبوون به‌شێوه‌ی ناسكی بچووك زیاتر وه‌ك گیایه‌كی به‌سوودی ته‌ندروستی به‌كار دێت، كاتێك وه‌ك چای ئاماده ده‌كرێ و ده‌خورێته‌وه، نیشتمانی سه‌ره‌كی ئه‌و گیایه ئه‌ڵمانیایه.