جایك سولیڤان ڕاوێژكاری ئێسته‌ی ئاسایشی نیشتمانی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، ئیداره‌ی بایدن سازش له‌سه‌ر پاراستنی هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌كان له هه‌ڕه‌شه‌كانی توندوتیژی و تیرۆر ناكات.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرابوونی پیلانێكی ئێرانی بۆ تیرۆركردنی جۆن پۆڵتن ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له كۆشكی سپی پشتڕاست كرده‌وه، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕۆژی پێنجشه‌م، په‌یامێكی بۆ ئێران نارد كه تێیدا ئاماژه‌ی داوه لێكه‌وته‌كانی له به ئامانجگرتنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان "ترسناك ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،
واشنتن به‌رگه‌ی هه‌ڕه‌شه ناگرێت له دژی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی سوپای پاسداران به‌و پیلانه تۆمه‌تبار كرا.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه FBI "لیستی داواكراوی" به زمانی ئینگلیزی و فارسی بڵاو كرده‌وه كه له ئه‌ندامێكی سوپای پاسداران به‌ناوی شه‌هرام بۆرسهفی، تۆمه‌تباره به پیلانگێڕی بۆ تیرۆركردنی جۆن پۆڵتن راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا.
FBI رای گه‌یاند كه بۆرسهفی ته‌مه‌ن 45 ساڵ، ئێسته به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێت به‌هۆی هه‌وڵی تیرۆركردنی پۆڵتن.
پێش ئه‌وه‌یش جایك سولیڤان ڕاوێژكاری ئێسته‌ی ئاسایشی نیشتمانی ڕوونی كرده‌وه، ئیداره‌ی سه‌رۆك جۆ بایدن سازش له‌سه‌ر پاراستنی هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌كان ناكات له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی توندوتیژی و تیرۆر.
سولیڤان ڕۆژی چوارشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی، ئێران ئه‌گه‌ر هێرش بكاته سه‌ر هه‌ر یه‌كێك له هاووڵاتییانمان، ڕووبه‌ڕووی لێكه‌وته‌ی سه‌خت ده‌بێته‌وه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه، واشنتن به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانه‌وه، به‌رپرسانی ئێسته و پێشووی خستووه‌ته ژێر "پاراستنی كه‌سییه‌وه".
شایانی باسه وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا پێشتر پشتڕاستی كردبووه‌وه كه پیلانێكی ئێرانی بۆ تیرۆركردنی پۆڵتن ئاشكرا بووه، هه‌روه‌ها تۆمه‌تباركردنی ئه‌ندامێكی سوپای پاسدارانی ڕاگه‌یاندبوو.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، شه‌هرام بۆرسهفی ته‌مه‌ن 45 ساڵ كه به مێهدی ڕه‌زایی ناسراوه، پێشنیاری كردووه 300 هه‌زار دۆلار بداته خه‌ڵك له ئه‌مه‌ریكا بۆ كوشتنی پۆڵتن، پێده‌چێت وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بێت له كوشتنی قاسم سلێمانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كه فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی سوپای پاسداران بوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه تاران ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكای به پیلانگێڕی بۆ كوشتنی پۆڵتن ڕه‌ت كرده‌وه و گوتی، "بێ بنه‌ما و پاڵنه‌رێكی سیاسییه".
ناسر كه‌نعانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رای گه‌یاند، "تاران به توندی هۆشداری ده‌دات له هه‌ر جۆره جووڵه‌یه‌ك به بیانووی ئه‌م تۆمه‌ته بێ بنه‌مایانه دژ به هاووڵاتییانی ئێران".