له سه‌لاحه‌دین سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتیی سیاده كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ی ئاب، به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی باره‌گای بارزانی، له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا بیروڕایان له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی ناو پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد و دووپات له‌سه‌ر هاوئاهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی نێوانیان كرایه‌وه بۆ ده‌ربازبوون له چه‌قبه‌ستوویی سیاسی.
له‌و دیداره‌دا پێوه‌ست به ته‌نگژه‌ی سیاسیی عێراق، هه‌ردوولا ئه‌وه‌یان دووپات كرده‌وه كه هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری و هه‌نگاوێكی نوێ پێویسته به ئاراسته‌ی باشتركردنی دۆخی سیاسیی عێراق و كۆتایهاتنی ته‌نگژه‌ی سیاسی بێت.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕابوون كه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته هه‌نگاوێكی باشه به مه‌رجێك كه هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی ئه‌نجامه‌كانی بن.