سارا شه‌حاده‌: بازاڕی كوردستان بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگه‌

:: PM:04:56:11/08/2022 ‌
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ بازاڕكردن له‌ كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ و جیهانی بۆ كه‌لوپه‌لی ئه‌لیكترۆنی له‌ عێراق و كوردستان رای گه‌یاند، بازاڕی كوردستان بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگه‌ و كڕیار له‌ كوردستانه‌ له‌ ئاستێكی به‌رزدایه‌.

سارا شه‌حاده‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ بازاڕكردن له‌ كۆمپانیای به‌ناوبانگی سامسۆنگ له‌ كوردستان و عێراق به‌ وشه‌ی راگه‌یاند "بازاڕی كوردستان و عێراق به‌ گشتی، بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگه‌ و ئێمه‌ زیاتری ده‌ ساڵه‌ له‌ كوردستان و عێراق بوونمان هه‌یه‌".

گوتیشی: "كه‌لوپه‌له‌كانی ئێمه‌ به‌ كواڵێتییه‌كی به‌رز به‌ پابه‌ندبوون به‌ پره‌نسیپی ژینگه‌پارێزی، له‌ بازاڕه‌كانی كوردستان و عێراق به‌رده‌سته‌، كڕیاری ئێمه‌ پێویستی هه‌یه‌ و ئێمه‌ش به‌ پێی پێویستییه‌كان كاڵاكان دابین ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها پێویستییه‌كان به‌ پێی وه‌رزه‌كان ده‌گۆڕێن".

سارا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا نرخه‌كان له‌گه‌ڵ داهاتی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق گونجاون و ئێمه‌ش ره‌چاوی بارودۆخه‌كه‌مان كردووه‌.

شه‌حاده‌ باسی ئه‌وه‌شی كرد، كۆمپانیایه‌كان له‌ كوردستان ئاسووده‌یه‌ و هه‌ڵومه‌رجی گونجاو بۆ كاركردن و به‌ره‌وپێشبردنی بازاڕكاری و خستنه‌ڕووی به‌رهه‌مه‌كان به‌رز ده‌نرخێنن و رازیین.

كۆمپانیای سامسۆنگ شه‌وی رابردوو له‌ ئاهه‌نگێكدا، دوو مۆبایلی نوێی نمایش كرد، كه‌ پێكهاتوون له‌ Sumsung Z FILP 4 و  Sumsung Z  FOLD 4، هه‌روه‌ها  سه‌عاتی زیره‌ك و سپیكه‌ری نوێی نمایش كرد، كه‌ له‌ بازاڕه‌كانی كوردستانیش وه‌ك ته‌واوی وڵاتانی دنیا له‌ به‌رده‌ست ده‌بن و به‌ ئاستێكی به‌رز به‌رهه‌مهێنراون.





وشە - ئەرسەلان عەبدوڵا