هێرشی چەكداری كرایە سەر دامەزراوەیەكی گرنگ

:: PM:02:27:12/08/2022 ‌
بە نارنجۆك هێرش دەكرێتە سەر ناوەندێكی حكوومی، كاری سەرەكی بریتی بووە لە دروستكردنی بەنداو، بە گوتەی سەرچاوەكان تەنیا زیانی مادی هەبووە.

ئەمڕۆ هەینی 12ـی ئاب، میدیاكانی عێراق بڵاو یان كردووەتەوە، بارەگای كۆمپانیای رەفیدەین بۆ دروستكردنی بەنداوەكان، كە سەر بە وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراقە، لە ناوچەی جەزایر لە پارێزگای بەسرە كراوەتە ئامانج.

باس لەوەش كراوە، هێرشەكە لەڕێی نارنجۆكێكەوە بووە، رووداوەكەش نیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە كە تەنیا زیانی مادی لێكەوتووەتەوە.

ئەنجامدانی ئەو هێرشە لە كاتێكە ئێستە دۆخی تەناهی عێراق بەهۆی خۆپێشاندانەكان گەیشتووتە حاڵەتی ئەوەی سەرجەم هێزە تەناهییەكان بخرێتە حاڵەتی ئامادە باشی بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.




وشە - رامیار جەواد