ئه‌مڕۆ كرانه‌وه‌ی بۆرسه‌ی نه‌وتیش نه‌یتوانی نرخی نه‌وت به‌رز بكاته‌وه و 88 سه‌نتی تر دابه‌زی و به 97 دۆلار و 27 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ی ئاب، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ی دنیا، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت 88 سه‌نت دابه‌زی و به 97 دۆلار و 27 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا. له كاتێكدا دوێنێ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیادا به 98.01 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه. یه‌ك دۆلار و 47 سه‌نت دابه‌زی.
بۆ رێككه‌وتنی نێوان سعوودیه و چین ده‌گه‌ڕێننه‌وه
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی سووكی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا، 84 سه‌نت دابه‌زی و به 91 دۆلار و 26 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا. دوێنێش نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی سووكی تێكساس به 92 دۆلار و 26 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه، دوو دۆلار و هه‌شت سه‌نت دابه‌زی.
به‌شێك له ئابووریناسان، هۆكاری به‌رده‌وامی دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی بۆ رێككه‌وتنی نێوان سعوودیه و چین ده‌گه‌ڕێننه‌وه، به‌تایبه‌ت رێككه‌وتنه‌كه له‌باره‌ی پیشه‌سازیی نه‌وت و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته و كۆمپانیای ئارمكۆی سعوودی رای گه‌یاندووه، ئاماده‌یه بڕی به‌رهه‌مهێنان زیاد بكات.
هاوكات گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت، بۆ پێشبینی و نیگه‌رانیی ئابووریناسان بۆ زیاتر سستبوونی ئابووری دنیا ده‌گه‌ڕێته‌وه. هۆكارێكی تر پێوه‌نداره به سستبوونه‌وه‌ی ئابووریی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆكار بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی نه‌وت.